سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان رای گه‌یاند، هه‌ركه‌سێك زۆرینه‌ی شه‌رعی پارتی پێ قبووڵ ناكرێ با ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر، زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و ڕای گه‌یاند، به‌هۆی تێكدانی ئاراسته‌ی گفتوگۆكان نه‌مانتوانی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئامانجه‌كانی به‌رنامه‌ی كار ته‌واو بكه‌ین.
هێشتا وا ده‌زانن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن
روونیشی كرده‌وه كه هه‌ندێك لایه‌ن هێشتا وا ده‌زانن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن و سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان تایی لێ هێناون، بۆیه ده‌یانه‌وێ كێشه بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان دروست بكه‌ن.
زانا مه‌لا خالید له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ر كه‌سێك زۆرینه‌ی شه‌رعی پارتی پێ قبووڵ ناكرێ با له په‌رله‌مان ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ گرووپێكی په‌رله‌مانتار كه سه‌ر به شاسوار عه‌بدولواحیدین ئاراسته‌ی كاری په‌رله‌مانیان تێكدا و وه‌ك هه‌میشه كه‌وتنه موزایه‌ده‌كردن و قسه‌كردنی جۆراوجۆر.