هۆڵی زیادكردنی "سۆزپیز" ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، یه‌كه‌م پوول له دنیادا كه له ساڵی 1840دا به‌كار هاتووه، به هه‌شت ملیۆن و 250 هه‌زار دۆلار پێشان ده‌درێ، ئه‌ویش بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی كۆكردنه‌وه‌ی پوول و جۆره‌كانیان هه‌یه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پووله‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له دنیادا بۆ پۆسته و نووسراو له ساڵی 1840دا به‌كار هاتووه، ناوی "بینی بلاك"ـه، به‌پێی گوته‌ی هۆڵی "سۆزپیز" له به‌ریتانیا، بڕیاره حه‌وتی دیسێمبه‌ری داهاتوو له "زیادكردنی خشڵه‌كان" بۆ فرۆشتن پێشان بدرێت.
ئه‌و پووله كه نووسێنهره، وێنه‌ی شاژن "ڤیكتۆریا"ی له‌سه‌ر، له‌سه‌ر نووسراوێك بووه كه مێژووی 10ی ئه‌پریلی 1840ی له‌سه‌ر نووسراوه، به‌پێی مێژووه‌كه و دروستكردنی پووله‌كه، به یه‌كه‌مین پوول له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له فرۆشتنیشدا نرخه‌كه‌ی به‌رزتر ببێته‌وه.