ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی" له ڕاپۆرتێكدا مه‌ترسییه گه‌وره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی و به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری پله‌ی گه‌رمای خستووه‌ته به‌رباس و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و جیهان به گشتی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی داهاتوو خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له ئه‌نجامی گۆڕان و گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی، وشكه‌ساڵی فره‌وان دروست ده‌بێ و ئاسایشی خۆراك به ته‌واوی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌وه.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا تا 2040 كاریگه‌ری فره‌وان و به‌هێزیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌بێت، له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قووڵ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو و جه‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جه‌مسه‌ری باكور و باشووری گۆی زه‌وی دروست ده‌بێت، هاوكات سه‌رچاوه سروشتییه‌كان به‌هه‌مانشێوه وڵاتان له‌سه‌ری ده‌كه‌ونه ناو ململانێی تونده‌وه، وشكه‌ساڵی و به‌ركه‌وتنی گورزێكی كوشنده و زیانێكی گه‌وره به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ، هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر ترسناكن بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤایه‌تی به گشتی و ئاسایشی ئاو و خۆراك به تایبه‌تی.
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سی ئای ئه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئه‌و ڕاپۆرته‌یه، كه ئامانجیش لێی بریتییه له لێكۆڵینه‌وه له كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، به‌هه‌ماهه‌نگی له نێوان سی ئای ئه‌ی و ئاژانسی پاراستنی ژینگه و ده‌سته‌ی ڕووپێوی جیۆلۆجی، نووسینگه‌ی توێژینه‌وه ئاوییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ ئاسمان و گه‌ردوون، فه‌رمانده‌ی نیشتمانی بۆ زه‌ریاكان و به‌رگه‌هه‌وای گۆی زه‌وی، دامه‌زراوه‌ی زانستی نیشتمانی، له ده‌رئه‌نجامدا ڕاپۆرته‌كه لێكدانه‌وه و خه‌مڵاندنی زانستی زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی ته‌ناهی و زانستییه‌وه له‌خۆ گرتووه.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه ئه‌مساڵ واته 2021 خاڵێكی گه‌وره‌ی گۆڕانكاری و ده‌ركه‌وتنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی بوو، ئاماژه‌كانیشی به ڕوونی ده‌ركه‌وتن، له گڕگرتنی دارستانه‌كان له چه‌ندان ناوچه‌ی جیهان، هه‌روه‌ها دروستبوونی لافاو له وه‌رزی هاوین له ئه‌وروپا و چین و هیندستان، وشكه‌ساڵییه‌كی چڕ و فره‌وان له به‌شێكی فره‌وانی گۆی زه‌وی، قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی وڵاتان له‌سه‌ر بڕ و ڕێژه‌ی ئاو.
لێكه‌وت و به‌رئه‌نجامه‌كانی گۆڕانكارییه‌كان نیگه‌رانی و ترسێكی قووڵی له دڵی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ هه‌ڕه‌شه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌مه‌ریكا له ستراتیجه‌كانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین و ڕووسیا پاشگه‌ز ببێته‌وه و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌ست به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات بكاته‌وه، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه ترسناكانه‌ی كه له ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ڕوو ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، ئه‌و ڕێوشوێن و ڕێگه‌چارانه‌ی كه له ڕێككه‌وتنی پاریس بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هاتووه، به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له گۆڕانكاری و كاره‌ساته‌كان بگیرێت، هاوكات به ڕوونی ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو، كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر جیۆپۆله‌تیكی جیهان دروست ده‌كات و كێشه و ململانێی قووڵ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
له ڕووی ئابوورییه‌وه ته‌واوی وڵاتانی جیهان ته‌نگژه و گرفتی گه‌وره و قورسی ئابوورییان ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، هاوكات پرۆسه‌ی ده‌سكه‌وتنی وزه‌ی پاك كێبه‌ركێی به‌هێزی له‌سه‌ر دروست ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی جیهان ده‌ست له به‌كارهێنانی وزه‌ی سروشتی هه‌ڵبگرێت، كه به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پیسبوونی ژینگه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌ژمار ده‌كرێت.
سی ئای ئه‌ی پێشبینی كردووه، كه له دوای 2030 ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وڵاتان به ڕوونی له ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌ست پێ بكه‌ن و ده‌ربكه‌ون، به تایبه‌ت له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵ له جیهان دروست ده‌بێ و پێشبینی ده‌كرێ بۆ شه‌ڕی وێرانكه‌ر و دوور مه‌ودا سه‌ر بكێشێت.
كۆشكی سپی و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكایش لوید ئۆستن ئاماده‌یی ته‌واوی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ گرنگیدانی گه‌وره‌تر به‌و بواره، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، پرسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا پانتایه‌كی زۆر گه‌وره و فره‌وانتر له سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا داگیر بكات.
سی ئای ئه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌ی نووسیویه‌تی، كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا دڵ و چه‌قی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ن، كه له ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دروست ده‌بێت، زۆرێك له وڵاتانی ئه‌و دوو ناوچه‌یه ده‌بن هاوشێوه‌ی بیابانیان لێ دێ و كێشه‌ی خۆراك و كشتوكاڵ و ئاو به‌رۆكیان ده‌گرێ، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌كه به به‌رده‌وامی به ناجێگیری بمێنێته‌وه و به‌رده‌وامیش ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی سه‌ربازی له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه له ئارادا ده‌بێت.
له ڕاپۆرته‌كه 11 ده‌وڵه‌ت ئاماژه‌یان بۆ كراوه، كه له ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا گه‌وره‌ترین زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌وانیش بریتین له ئه‌فغانستان و كۆڵۆمبیا، گواتیمالا، هایتی، هیندۆراس، هیندستان، عێراق، میانمار، كۆریای باكوری، نیكاراگوا، پاكستان، ئه‌مه زۆرترن كاریگه‌ری و مه‌ترسیان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست ده‌بێ و سه‌لامه‌ت نامێننه‌وه.