سەرجەم مزگەوتەکانی کەرکووک داخران و گوتاری نوێژی هەینی هەڵوەشێندرایەوە

:: AM:11:51:21/10/2016 ‌

دیوانی وەقفی سوونی، ئەمڕۆ هەینی، سەرجەم مزگەوتەکانی شاری کەرکووکیان داخست و گوتاری هەینی ئەمڕۆیان هەڵوەشاندەوە، بە هۆی ئەو دۆخەی لە شاری کەرکووک روویداوە.

نوسینگەی سەرۆکی دیوان لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەی دەست "وشە" کەووتووە، بە فەرمانی سەرۆکی دیوان عەبدول لەتیف هەمیم بەڕیوەبەری وەقفی سونی سەرجەم مزگەوتەکان دادەخرێن.

لە درێژەدا دەڵێت، داخستنەکە بەردەوام دەبێت تا دۆخی شارەکە ئارام دەبێتەوە و گووتار پێشکەش ناکرێت.

لای خۆیەوە، شیخ ئازاد خورشید جێگرى بەرێوەبەرى وەقفى سونە لەشارى کەرکووک بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ وەک وەقفى سونە داوایان لەسەرجەم ماموستایانى ئایینى و گوتارخوێنى مزگەوتەکانی شارى کەرکووک کردووە، نوێژى هەینى ئەنجام نەدرێت.

زیاتر دەڵێ، "ئەمڕۆ هەینى دەرگەى هیچ مزگەوتێک ناکرێتەوە و نوێژى هەینى هەڵدەگیرێت. تەنیا لەشارى کەرکووک 500 مزگەوت هەن دەرگاکانیان دادەخرێت و هەر مامۆستایکى ئاینى دەرگەى مزگەوتى لەسەر نوێژخوێنان کردەوە و دەستى بە نوێژ کرد، سزا دەدرێت".

کاتژمێر 3:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دزەیان کردووەتە ناو شاری کەرکووک و چەند هێرشی خۆکوژیان ئەنجامداوە و تا ئێستە شەڕ لەگەڵ چەند چەکدارێکی داعش بەردەوامە و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە گەمارۆ دراون.

وشە/رێبین محەمەد و زانیار داقوقی



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د