ئۆباما رۆژی هەینی چواری تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری وەك یەكەم رۆژی جێبەجێكردنی "گۆڕانە هەرێمییەكان" دەستنیشان كرد كە لە پاریس رێككەوتنی لەسەر كرا و بە رۆژێكی مێژوویی بۆ كەشوهەوای زەوی وەسف كرد.
ئێوارەی چوارشەم، پێنجی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر، باراك ئۆباما، سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی رای گەیاند، جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكەی پاریس، رێگەیەكە بۆ ئەوەی بتوانین گۆی زەوی بپارێزین.
سەرەتای ئەمساڵ وڵاتانی دنیا لە پاریس لەسەر گۆڕانی كەشوهەوای گۆی زەوی رێككەوتننامەیەكیان ئیمزا كرد، گرنگی ئەو رێككەوتنە لەوەدابوو كە وڵاتانی وەك ئەمەریكا و چین و هیندستان ئیمزایان كرد.
ئۆباما لە وتارەكەیدا ئاماژەی دا، ئەو رێككەوتنە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تێكچوونی كەشوهەوای گۆی زەوی دوا بكەوێت، بەڵام چارەسەری بۆ گرفتی گۆڕانی كەشوهەوای زەوی لە هەگبەدا نییە.
رێككەوتنی "گۆڕانە هەرێمییەكان" لەلایەن 72 وڵاتی دنیا لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا، بە شێوەیەكی فەرمی ئیمزا كرا و بڕیار درا هەموو لایەك پێوەی پابەند بن.
چین و ئەمەریكا گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنی دی ئۆكسیدن لە دنیادا. ئەو دوو وڵاتە ملیان دا بەوەی رێككەوتنەكەی پاریس ئیمزا بكەن و بەڵێنیان دا بەرهەمهێنانی غازە زیانبەخشەكان داببەزێنن و لە كەرتی پیشەسازیی وڵاتەكەیاندا ئەو وزانە بەكار بهێنن كە بكرێ بۆ جاری دووەم سوودی لێ وەربگیرێتەوە.
وشە/ئاژانسەكان- هیدایەت جان