د. سان فاتیح پزیشكی گشتی و پسپۆڕی هه‌ناو و شاره‌زای جۆره‌كانی ژه‌هر، له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" باس له جۆره‌كانی ژه‌هر ده‌كات و نیشانه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی دره‌نگ به ژه‌هرخواردنه‌كه‌ی بزانێ، هیوای ژیان له ده‌ست ده‌دات.
چه‌ند جۆر ژه‌هر هه‌ن؟
به‌دیاركراوی نازانرێت چه‌ند جۆر ژه‌هر هه‌یه، به‌ڵام جۆری زۆری هه‌یه و ژماره‌یه‌كی دیاركراوی نییه، ناتوانرێ جۆره‌كانی دیاری بكرێت، به‌گشتی ئه‌و جۆرانه‌ی كه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤ، جۆریان زۆره و له‌ڕێی شله و حه‌به‌وه به‌كار دێت، ده‌خرێته ناو خواردن یان خواردنه‌وه و تا ئاستێك تامێكی شیرینی هه‌یه و نرخیشی گرانه.
ئایا چه‌ند كاتی ده‌وێ تا نیشانه‌ی ژههرخواردكراوییهكهی به ده‌رده‌كه‌وێت؟
به‌هه‌مانشێوه جۆری ژه‌هره‌كه دیاری ده‌كات و هه‌ندێك جۆری دوای هه‌فته‌یه‌ك نیشانه‌كانی به‌ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ندێك جۆریشی چه‌ند هه‌فته و مانگی پێده‌چێت و پاشان ده‌بێت جۆری ژه‌هره‌كه دیاری بكرێت و بدۆزرێته‌وه، پاشان ده‌توانێ ئه‌و ماوه‌یه دیاری بكرێت كه كه‌ی ده‌رخواردی دراوه و چه‌ند ڕۆژه له‌ناو له‌شیدایه.
نیشانه‌كانی چین و چ كاریگه‌رییه‌ك ده‌كاته سه‌ر جه‌سته؟
نیشانه‌كانی جیاوازن، له سووربوونه‌وه‌ی پێست و له‌رزینی ده‌ست و قاچ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و دروستبوونی گرفت له بینین و قسه‌كردن، چه‌ندان نیشانه‌ی تر تووشی كه‌سی ده‌رده‌دار دێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر دڵ و مێشك و ریخۆڵه‌كان و گورچیله‌كان به‌تایبه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه بمرێت و دوای مردنی، ده‌توانرێ شیكاری جه‌سته‌ی بۆ بكرێت و ده‌رده‌كه‌وێت كه ئایا به ژه‌هر مردووه یان نا.
ئایا ژه‌هر له جه‌سته‌دا له‌ناو ده‌برێت؟
به‌ڵێ ڕاسته‌وخۆ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پێی بزانێت، ده‌توانێت، هه‌موومان له ژیانماندا له‌رێی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ناخاوێنه‌وه تووشی ژه‌هراویبوون ده‌بین و راسته‌وخۆ باری ته‌ندروستیمان تێكده‌چێت، هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ده‌رمان یان جۆرێك خواردن كه ژه‌هراوی بووه پێی، تێكچوون و كه ده‌هێنرێنه نه‌خۆشخانه، راسته‌وخۆ پرسیاری جۆری ده‌رمان و خواردنیان لێ ده‌كه‌ین، ئیتر ده‌رده‌كه‌وێت به چ جۆرێك ژه‌هراوی بوون، ڕاسته‌وخۆ دژی ئه‌و ژه‌هره‌یان پێ ده‌ده‌ین و باری ته‌ندروستییان ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی ئێسته باوه له دژی یه‌كتر و له ڕكابه‌ریدا مرۆڤه‌كان بۆ له‌ناوبردنی یه‌كتر به‌كاری ده‌هێنن، جیاوازه و له خواردن یان خواردنه‌وه ده‌كرێت و كه‌سه‌كه پێی نازانێ، هه‌روه‌هاش نیشانه و كاریگه‌ری ده‌رناكه‌وێت تا به‌ته‌واوی دۆخی كه‌سه‌كه تێكده‌چێت و زیانی زۆری به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وسا نیشانه‌كانی به‌ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌وكاتیش هیوایه‌كی كه‌م ده‌مێنێته‌وه بۆ ڕزگاربوونی.
ئایا له كوردستان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و ئاگاداری نرخهكانیانن؟
له هیچ وڵاتێك به‌یاسایی مامه‌ڵه‌ی پێوه ناكرێت و به‌قاچاخی مامه‌ڵه و ئاڵوگۆڕ و كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ئاشكرا ده‌رناكه‌وێت كه مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت. ڕه‌نگه به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه داوا بكرێت و هاورده بكرێت، له جۆری حه‌ب یان وه‌ك ماده‌ی تر بناسرێت، له‌باره‌ی تێچوو و دروستكردنی، ئه‌و وڵاته‌ی كه داوای لێ ده‌كرێت، به پاره‌یه‌كی زۆر بۆت دروست ده‌كات و به‌نهێنی و دواتر به‌قاچاخ ده‌هێنرێت.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د