ئەمینداری
نەتەوەیەکگرتووەکان، بانکی موون، هەوڵدەدات دانیشتنێکی نائاسایی کۆمەڵەی گشتی ئەنجام
بدات بۆ دۆخی سووریا دوای ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش شکستی هێنا لە کۆتایی هێنان بە
شەڕی سووریا بۆ ماوەی شەش ساڵ.
بە پێی بڕیاری ساڵی 1950 دەتوانرێت بۆ دانیشتنی نائاسایی بانگێشت بکرێت بۆ
گفتوگۆکردن لەسەر بابەتێک، بە ئامانجی دەرکردنی راسپاردەی گوونجاو بۆ ئەندامەکانی
تاوەک جێبەجێی بکەن، لە کاتێکدا ئەنجومەنی ئاسایش شکستی هێنا لە چارەسەر کردن.
بان گووتی، داوا لە
هەمووان دەکەم هاوکاری بکەن و هەست بە بەرپرسیارەتی کۆمەڵی بۆ پاراستن، هەست بە
نیگەرانی دەکەم لە شکستهێنانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی
پاراستنی ئاشتی و ئاسایش لە سووریا.
لە ساڵی 2011ەوە رووسیا وەک هاوپەیمانی سووریا پاڵپشتی سەربازی
دەکات و لە ئەنجوومەنی ئاسایش مافی ڤیتۆی بۆ بەکار دەهێنێت، پێنج جار بە ڤیتۆ
رێگری کردووە لە دەرکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی سووریا.
چین وەک هاوپەیمانی مۆسکۆ بەهەمانشێوە پاڵپشتی
بەشار ئەسەد دەکات.
بانگێشت کردنی
دانیشتنەکە لەلایەن زۆرینەی کۆمەڵەی گشتی یان نۆ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆی 15 ئەندام.
وەزیری دەرەوەی کەنەدا، ستیڤن دیون، بۆ رۆیتەرز
رایگەیاند، کۆمەڵەی گشی نایەوێت بێ دەنگ بێت، هەست بە دڵتەنگی دەکات و داوا دەکات
رێوشوێنی توند بگیرێتە بەر.