رەوا بهختیار حەمەسوور، وەرزشوانێكی یاریی لهشجوانییه و خهونی گهورهی و پلانی باشی ههیه، ئێستهش خۆی بۆ پاڵەوانیەتیی لەشجوانیی کوردستان ئامادە دەکات.
رهوا تەمەنی 26 ساڵە و لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا، به پشتبهستن به خۆی، کۆرسی راهێنان و خۆراکی و تەواوکەرە خۆراکییەکانی بۆ خۆی داناوە و تێیشدا سەرکەوتوو بووە ، جیا لە ساڵانی رابردووش، رەوا لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەری بەتوانا سەعید جوامێر خۆی بۆ پالەوانیەتی کوردستان ئاماده دهكات.
رەوا پێشتر وەرزشهكانی تریشی تاقی کردووەتەوە، بهڵام لە کۆتاییدا وەرزشی لەشجوانی هەڵبژاردووە.
ئهو چوار ساڵَ یاریزانی كۆنگ فۆ بووه، ساڵێکیش یاریی بۆکسینگی کردووە، ههروهها ماوهی ساڵێك یاریزانی تۆپی سەرمێزیش، ئهو دهڵێت "مەلەوانی یەکێکی تره له خولیاكانم".
رهوا حهمهسوور بۆ وشه گوتی: "جگه له حهز و خولیای وهرزش، خۆم ئەندازیاری تەلارسازییم، خوێندنم لە قوبرس تەواو کردووە، لە کاتی خوێندنیشیدا لە وەرزشی لەشجوانی بەردهوام بووم".
ئامادەکارییەکانی رەوا، بەرنامەی کاری ئەو وەرزشوانەی قورس کردووە، بە جۆرێک ژەمەکانی خواردنی لە رۆژێکدا هەشت ژەمە، ئەمە جیا لە تەواوکەرە خۆراکییەکان.
رهوا ئاشكرای دهكان " جگە لە وەرزشی ناو هۆڵ، لە ماڵەوەش بەیانیان زوو وەرزش دەکهم، پێش چوونە سەر کار جەستەم بە تەواوی بۆ کاتی راهێنانەکان ئامادە دەکهم".
رەوا لە ئێستهوە دەیەوێت ببێتە راهێنەری لەشجوانی، ئەو لە دوای ئەم پاڵەوانیهتییەی بڕیاره بهم زووانه بكرێت، بە نیازە هۆڵێک بکاتەوە و خۆی تێیدا ببێتە راهێنەر، ئێستهش چەند یاریزانێک لە ژێر سەرپەرشتی ئەودا رێنوێنیی لەشجوانی وەردەگرن.
رەوا دەڵێت: رۆژی سەختم بەڕێ کرد، کۆڵ نادەم و لە مەشقكردن بەردەوام دەبم، پاڵهوانیهتیی داهاتووش یەکەم و کۆتا پاڵەوانیهتییم نابێت کە تێیدا بەشدار دەبم، بە دڵنیاییەوە خەونی گەورەم هەیە و ئامانجم ئەوەیە لە پێشبڕكێیهكانی دەرەوە و گەورەتر بەشداربم، لە کاتی کەرەنتینیشدا کەمێک بێ هیوابووم، بەڵام کۆڵم نەدا و لە ماڵەوە وەرزشم دەکرد".
بەختیار حەمەسوور، باوکی رەوایە، ئەو بۆ وشه له بارهی كوڕهكهیهوه قسهی كرد و دەڵێت: "هەموو ئەندامانی خێزانی رەوا پالپشتیی تەواوی دەکەین و خەونی ئێمە ئەوەیە رەوا له پاڵهوانیهتییهكاندا بە براوەیی ببینین، بە دڵنیاییەوە لە کاتی نمایشی کوڕەکەشماندا لە کاتی پاڵەوانیهتییەکاندا ئامادە دەبین".
لەلای خۆیەوە سەعید جوامێر راهێنەری تایبەتی رەوا دەڵێت: "رەوا زۆر چالاکە، راهێنانەکان بە باشی دەکات، لە هەموو جووڵهیهكی وەرزش و خواردنەکانیشیدا ئاگادارم دەکاتەوە و خەو و خۆراکی بە باشی رێکخستووە، ئامادەکارییەکانیش زۆر بە باشی دەڕۆن".
ههروهها گوتی: "متمانەم بە یاریزانەکەم هەیە ئەنجامێکی باش و بەرچاو بەدەست بهێنێت".
سهعید سەبارەت بە مەشقەکانی رهوا ئاشكرای كرد "هیچ مەشقێک نەبووە رەوا رەتی بکاتەوە، راهێنانەکانی بەبێ هیچ کێشەیەک ئەنجام دەدات".
رهوا بهختیار رای گهیاند، بۆ پاڵەوانیهتیی داهاتووی كوردستان کۆگای پێداویستییە خۆراکییە وەرزشییەکانی ئایرۆن بەدی گروپ سپۆنسەریی دهكهن.
رەوا خهونی گهورهی ههیه و دهیهوێت له ئاستی نێودهوڵهتیدا ببێته پاڵهوان و و نوێنهرایهتیی كوردستان بكات، به تایبهتی له ئاستی "بەدی کلاسیک"ـدا ببێتە پاڵەوان.
وشه - هێژا خهسرهو