له هه‌فته‌ی 31دا ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات، به‌گشتی گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه كه‌مێك هێواش ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت كوڕ بێت، گونه‌كانی ده‌ست ده‌كه‌ن به هاتنه‌خواره‌وه له بۆشایی له‌ش بۆ ناو تووره‌گه‌ی گون.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی 31یه‌مینی دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، به‌گشتی گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه كه‌مێك هێواش ده‌بێت، به‌ڵام مێشك ده‌چێته قۆناغێكی گه‌شه‌ی زۆر خێراوه، تاكه ئه‌ندام كه تا ئێسته به ته‌واوی گه‌شه‌ی نه‌كردبێت، بریتییه له سییه‌كان.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت كوڕ بێت، گونه‌كانی ده‌ست ده‌كه‌ن به هاتنه‌خواره‌وه له بۆشایی له‌ش بۆ ناو تووره‌گه‌ی گون، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه سكت زۆر ژان بكات، ئه‌مه‌ش چونكه منداڵدانت به‌به‌رده‌وام ده‌كشێت، ئێسته به‌رزی منداڵدانت نزیكه‌ی 9 سم به‌رزتره له ئاستی ناوكت.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئێسكه‌كانی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت پته‌و ده‌بن و له گه‌شه‌كردندان، تۆ پێویستیت به كالیسیۆم زیاتر ده‌بێت، دڵنیابه كه خواردنه‌كانت رێژه‌یه‌كی باشی له كالیسیۆم و پڕۆتین و ئاسن و ترشی فۆلیكی تێدایه.