پۆلیسی كه‌نه‌دا هۆشداری دایه هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ڕفێنراون له‌لایه‌ن بانده‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو نه‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌وه مه‌ترسی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ژیانیان.
پۆلیسی كه‌نه‌دا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چالاكان ڕای گه‌یاند، كه پێویسته خه‌ڵكی هۆشیار بكرێنه‌وه له‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ڕفێنرێن، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو نه‌كرێنه‌وه، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات ڕفێنه‌ران ئاگه‌داری ئه‌وه بن كه پۆلیس ئاگه‌داری دۆسیهكهیانه و به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕین و وا ده‌كات زیاتر خۆیان بپارێزن و وریا بن و خۆیان باشتر له پۆلیس بشارنه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌وان ده‌زانن خه‌ڵك به‌هۆی په‌رۆشییان بۆ منداڵه‌كه و خه‌مخۆرییان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه زۆر جار ده‌بێته مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و منداڵانه و ئه‌شكه‌نجه‌دان و شوێنبزركردنی زیاتریانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
جێی باسه له وڵاتی كه‌نه‌دا زۆرێك له گرووپ و په‌یجه‌كان وێنه‌ی ئه‌و منداڵه ونبوو و ڕفێنراوانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌رك و كاری پۆلیسی وڵاته‌كه قوڕستر ده‌كات و مه‌ترسی زیاتریش ده‌خاته سه‌ر ژیانی منداڵه‌كه.