بەغدا..11 کەس بەهۆی تەقینەوە بوونە قوربانی

:: PM:12:40:21/10/2016 ‌

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، 11 کەس بوونەتە قوربانی لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە باشووری بەغدا.

سەرچاوەکە بڵاوی کردەوە، بۆمبی چێندراو لەلایەن گروپە تیرۆرستیەکانەوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیک عەلوەی فرۆشتنی سەوزە و میوە لە شارەدێی یوسفیەی باشوری بەغدا دانراوە و تەقیوەتەوە و دوو کەس کوژراون و نۆ کەسیش بریندار بوون.

هێزە تەناهیەکان ناوچەکەیان گەمارۆداوە تەرمەکانیان گواستۆتەوە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەرکردن.

یونامی ئامارێکی بڵاوکردەوە تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمی 2016 2162 کەس کوژراون و بریندار بوون لە ئەنجامی کردەوە توندوتیژیەکان لە ناوچە جیاوازەکانی بەغدا.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د