ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و دیارنه‌بوونى هیچ هۆكارێك، جارێكی تر به‌های لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى تشرینی دووه‌م، ئیسماعیل فازڵ له كۆمپانیای ته‌وه‌ر بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و حه‌واڵه له هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له بۆڕسه‌ی فه‌رمی توركیا ئێسته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 973 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌زار و 124 لیره‌ی توركییه".
ئاماژه‌ی دا، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ كڕین و فڕۆشتنمان به لیره‌ی توركی ڕاگرتووه به‌هۆی ناجێگیری له به‌هاكه‌ی، چونكه ئه‌مه زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ى دا، ته‌نیا له دوێنێوه به‌های لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به ڕێژه‌ی 0.5٪ لە پشكه‌كانى هاتوونه‌ته خوارەوە و تووشى زیانى زۆر بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه به‌های لیره‌ی توركی به داته‌پیوی ماوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ نرخی كه‌لوپه‌ل، سه‌وزه، میوه، خۆراك، هۆتێل، چێشتخانه، به‌نزین له ته‌واوی توركیا زیاتر ده‌بێت و هاووڵاتییان به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا ڕۆژی 25ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌عات 12ی شه‌و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆڕسه‌دا، دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 9.88 لیره بوو. هه‌روه‌ها له بازاڕی ئازادیشدا تا هه‌زار لیره بۆ هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت.