كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ست ته‌واو كردووه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كۆتاهاتنی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست له هه‌موو وێستگه‌كانی ده‌نگدان راگه‌یاندووه.
تا ئێسته هیچ گۆڕانكارییه‌كی دیار له ئه‌نجامه راگه‌یه‌نراوه‌كان نه‌بووه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "وشه" دراوه، دوای كۆتاهاتنی كاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری، كۆمسیۆن ده‌توانێ ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نێت. چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له رۆژانی داهاتوو كۆمسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌نێت. هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن دادگاوه په‌سند بكرێت.
له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی به پڕۆئێرانی ناویان ده‌ركردبوو، كه‌مترین كورسییان هێنا و داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست ده‌كرد. كۆمسیۆنیش ده‌رگای پێشكه‌شكردنی تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كان كرده‌وه، ئه‌وه‌بوو هه‌ستا به ژماردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست بۆ ئه‌و وێستگانه كرد كه به به‌ڵگه گومانیان له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ گۆڕانكارییه‌كی دیار له ئه‌نجامه راگه‌یه‌نراوه‌كان نه‌بووه.
رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو، له هه‌رێمی كوردستان هاوكێشه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری گۆڕا، پارتی دیموكراتی كوردستان به 33 كورسی توانی یه‌كه‌مییه‌كه‌ی به‌رزتر بكاته‌وه. له عێراقیش ره‌وتی سه‌در ژماره‌ی پێوانه‌یی شیعه‌ی شكاند و سه‌رووی 72 كورسی مسۆگه‌ر كرد.
هه‌ڵبژاردنه‌كه له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق و به پاكترین هه‌ڵبژاردنیش داده‌نرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ی چاودێری ئه‌وروپا، تێبینیی رژدیان نه‌بوو له‌سه‌ری.