مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی "اطار التنسیقی" گوتوویه‌تی، بكه‌رانی هێرشه‌كه‌ی سه‌رماڵی من راده‌ستی یاسا بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن قبووڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی تشرینی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌ی هێزه شیعه‌كان، به "وشه"ی گوت، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه بووه هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن قبووڵ بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی من، باش ده‌یانناسم
دوێنێ شه‌و له ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی عێراق، به‌ره‌ی هاوئاهه‌نگی "اطار التنسیقی" و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، جگه له ره‌وتی سه‌در، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا كه بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات به‌رده‌وام بوو، به‌مه‌به‌ستی بارودۆخی ئه‌مدواییه و هێرشی سه‌رماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونی ده‌كاته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به هێزه شیعه‌كانی گوتووه، "هه‌موو ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی من، باش ده‌یانناسم، بۆیه راده‌ستی یاسایان بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا هێزه شیعه‌كان گوتوویانه ده‌بێ ئه‌وانه‌ش ئاشكرا بكرێن چه‌ند خۆپێشانده‌ریان له چه‌ند رۆژی رابردوودا كوشتووه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا، لایه‌نه‌كانیش داوایان له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوه‌كانی ئه‌مدواییانه بكات و یاسا سه‌روه‌ر بێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌می رابردوو، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌وڵێكی تیرۆركردن به سێ درۆنی بۆمبڕٍێژكراو رزگاری بوو، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌توندی هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركۆنه كرد و رای گه‌یاند، ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه هه‌وڵی نه‌هێشتنی دیموكراسی له عێراق ده‌ده‌ن.