كچێك، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ماچی هاوڕێكه‌ی بكات و فه‌رامۆشی ده‌كات، ماچی كوڕێكی تر ده‌كات و ده‌بێته كێشه‌یان.
ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه كاتی یاریی باسكه‌یه و هه‌رای زۆری دروست كردووه، چونكه دوان له كه‌پڵه‌كانی ناو یاریگه‌كه، داوای ماچه‌كه به شێوه‌یه‌كی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له یاریگه‌ی باسكه‌ی خولی "NBA"ی ئەمەریکی، له نێوان گێمه‌كان، بۆ به‌سه‌ربردنی كات و دروستكردنی هه‌ستێكی ڕۆمانسی، كامێرای یاریگاكه چووه سه‌ر هه‌ر كچ و كوڕێك كه پێكه‌وه‌ن، ده‌بێ ماچی یه‌كتر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك نه‌ریتێكی لێ هاتووه، به‌ڵام كچ و كوڕێك كه دیاره كوڕه‌كه گرنگی به‌و نه‌ریته نادات، كاتێك كامێرا ده‌چێته سه‌ریان، كچه‌كه داوای ماچی لێ ده‌كات، به‌ڵام كوڕه‌كه فه‌رامۆشی ده‌كات، هه‌ر بۆیه خۆی تێك نادا و داواكه‌ی بۆ كوڕێكی ته‌نیشتی چه‌پی ده‌كات و ماچی یه‌ك ده‌كه‌ن.
دوای ماچه‌كه كوڕه‌كه توڕه ده‌بێ و یه‌كسه‌ر شوێنه‌كه به‌جێ ده‌هێڵێ، ئه‌م دییمه‌نه‌ش به ته‌واوی ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە