سەرۆکی فەنزوەیلا سەردانی سعودیە و ئێران و قەتەر دەکات

:: PM:01:15:21/10/2016 ‌

سەرۆکی فەنزوەیلا، نیکۆلاس مادۆرۆ، گەشتێکی ئەنجامداوە بۆ ماوەی چوار رۆژ، سەردانی سعوودیە و ئێران و قەتەر و ئازەرباینجان دەکات لەگەڵیان کۆ دەبێتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن دەربارەی دابەزینی نرخی نەوت.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا مادۆرۆ گووتی، گەشتە بۆ ژمارەیەک دەوڵەتە، گەشتەکە خێرایە و گرنگە، بۆ ئەوەی زستانی داهاتوو وەک زستانەکانی پێشوو نەبێت کە نرخ داڕووخا لە دوو ساڵی رابردوودا.

شاندەکەی مادۆرۆ پێهاتووە لە وەزیری نەوت و سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی نشتمانی لەگەڵ گەورە وەبەرهێنەرانی نەوتی جیهان کۆدەبنەوە.

فەنزوەیلا یەکێکە لەو وڵاتانەی بە توندی کار لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی نەوت دەدات لەبەرئەوەی بە دەست قەیرانی دارایی تووندەوە دەناڵینن.

لەبەر ئەوەی پارەی کەمبووەتەوە توانای بەرهەمهێنانی نەوتیشی کەمبووەتەوە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د