یانه‌ی بارسێلۆنا رای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ دانی ئالڤێشی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌یان گه‌یشتنه رێككه‌وتن و ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌كه.
ئالڤێش ئێسته ته‌مه‌نی 38 ساڵه و هه‌فته‌ی داهاتوو پێوه‌ندیی به مه‌شقه‌كانی بارساوه ده‌كات، به‌ڵام تا مانگی یه‌كی ساڵی نوێ ناتوانێت یاریی بكات.
ئالڤێش له لای خۆیه‌وه له "ئینستاگرام" وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه، كه لۆگۆی یانه‌ی بارسێلۆنا ماچ ده‌كات و په‌یامێكی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه ناردووه و نووسیویه‌تی "نزیكه‌ی پێنج ساڵه شێتانه بۆ ئه‌م چركه‌ساته ده‌جه‌نگم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌كه‌م، كه هه‌رگیز جێم نه‌هێشتووه، پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم پێتانم گوت، من یه‌كێكم له ئێوه، نازانم ئه‌م خه‌ونه تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه ره‌نگه ببێته هه‌تاهه‌تایی".
ئالڤێشی به‌ڕازیلی له 2008 تا 2016 بۆ بارسێلۆنا یاریی كرد و نازناوی زۆری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا برده‌وه، دوای بارسا بۆ یانه‌كانی یوڤێنتوس، پاریس سانجێرمان، ساوپاولۆ یاریی كرد و جارێكی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسا.