به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ئاشكرایان كردووه، له بزوێنه‌ره دیزڵهكانی ''بزوێنه‌ری گازوایل'' ڕامی ''2019 بۆ 2020''، كێشه هه‌یه و پێویسته كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن چاره‌سه‌ری بكات.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئاشكرای كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ، كۆمپانیای ڕامی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بۆ بزوێنه‌ره دیزڵهكانی ''ڕام 2500، ڕام 3500، ڕام 4500 و ڕام 5500''ی مۆدێل ''2019 بۆ 2020'' بكات، تا ئێسته كۆمپانیاكه وه‌ڵامی نه‌بووه بۆ NHTSA، به‌ڵام ده‌بێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و ئه‌و پیكابانه له بازاڕه‌كاندا بكشێننه‌وه.
ڕام تا ئێستە وەڵامی نەداوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە
NHTSAی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه تا ئێسته 604 هه‌زار و 651 پیكاب ئه‌م كێشه‌یه‌یان لێ دیاری كراوه، كێشه‌كه‌یش له بزوێنه‌ردایه كه به‌هۆی په‌ستانی زۆری فیت په‌مپه‌وه له خێرایی 25 میل له سه‌عاتێكدا، ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كوژێته‌وه.
دۆج یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیایه له ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا به‌ناوی "جۆن فرانسیس دۆج و هۆرێس ئیگن دۆج" له ساڵی 1900دا دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه له "ئوبڕۆن هیڵز"ـه له ئه‌مه‌ریكا، ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه داهاتێكی یه‌كجار زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی زۆر فرۆشی ئۆتۆمبێلهكانیهوهیهتی، هه‌ر دۆجیش خاوه‌نداریه‌تی رام ده‌كات.