ئه‌نجێلینا جۆلی ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، جارێكی تر دوای جیابوونه‌وه‌ی له "براد پیت"، پاش ماوه‌یه‌ك له بێده‌نگی، گه‌ڕایه‌وه ناو میدیاكان، ئه‌مجاره‌ش به ئاشكراكردنی نهێنیی تاتۆكانی جه‌سته‌ی كه زۆر خولیای دانانی تاتۆیه.
جۆلی، هێشته له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بوو، 15 تاتۆی له جه‌سته‌ی دانابوو، به‌ڵام ئێسته زۆربه‌ی جه‌سته‌ی به تایبه‌تی پشتی پڕ كردووه له تاتۆ، زۆربه‌شی له‌لایه‌ن "ئه‌گارن نۆ كانبای" كه پیاوێكی ئاینیی تایله‌ندییه، بۆی كێشاوه و مانای قووڵیان هه‌یه.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل" كه ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر تاتۆكانی جۆلی كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شێكیان دوعان بۆ ئه‌وه‌ی خوا هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "براد پیت" بپارێزێ.
یه‌كێكی تریش له تاتۆكانی كه له هه‌مووی گه‌وره‌تره و له شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌ییه كه زیاتر له تاشینی ناو هه‌ره‌مه‌كانی میسڕ ده‌چێ، هێشتا كۆده‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه مانای چییه.
جۆلی هه‌موو تاتۆكانیشی به شێوه‌ی ده‌ستیی كۆن ده‌كات كه ئازاریان زۆره، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشتر به جه‌سته‌دا ده‌نووسێ لێ نابنه‌وه، بۆیه ئه‌و شێوه‌یه هه‌ڵده‌بژێرێ.