كۆمپانیای گووگڵ هۆشیاریی به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات ئه‌گه‌ر كێشه بۆ وێبگه‌ڕه‌كه‌تان دروست بووه یان خاو بووه‌ته‌وه، ئه‌وا باشتره وێبگه‌ره‌كه بسڕنه‌وه و دووباره به ئپده‌یتێكی نوێ دایبه‌زێننه‌وه، چونكه ئه‌مه له كێشه‌كه رزگاریان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی ''
techradar'' ئه‌وه خسته ڕوو كه ئه‌م ئه‌پده‌یته‌ی گووگڵ كرۆم، كاره‌كان ئاسانتر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران بتوانن هاككه‌ره‌كان بدۆزنه‌وه له‌ڕێی چالاككردنه‌وه‌ی سكێره‌تی هه‌ژماره ئۆنڵاینه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها له مه‌ترسی ده‌یانپارێزێت، چونكه به‌شێك له‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی سكێره‌تی ئۆنڵاینیان لاوازه، دووچاری دزینی ''زانیارییه‌كانیان'' ده‌بنه‌وه.
هەر ئێستە گووگڵ کرۆم لەسەر هەموو ئامێراکان ئەپدەیت بکە
بۆیه هۆشیاریی ده‌درێت كه به زووترین كات، گووگڵ كرۆم له‌سه‌ر ''مۆبایل، تابلێت و كۆمپیوته‌ریش'' ئه‌پده‌یت بكرێت، به‌مه‌یش له هه‌موو هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی رزگارتان ده‌بێت.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له بواری ئینته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه، به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ڕی گه‌ڕانه له دنیادا، ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا، گووگڵ له سه‌ده‌ی بیستدا بوو به خاوه‌نی یوتیوب و به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی یوتیوبی كڕییه‌وه.