له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022، هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا له هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای برده‌وه و خۆی گه‌یانده كۆتاییه‌كانی مۆندیال.
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م، له زاگره‌ب كرا و تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا له ناو هانده‌رانی خۆیدا به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای برده‌وه.
یارییه‌كه له كه‌شێكی سارد و باراناویدا كرا و تا ده خوله‌كی كۆتایی به‌بێ گۆڵ به‌رده‌وام بوو، كه رووسیا به‌رگرییه‌كی باشی ده‌كرد و ئه‌نجامه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ودا بوو.
به‌ڵام له خوله‌كی 81دا فیدۆر كۆدریاچۆڤی یاریزانی رووسیا به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان كرد و هه‌لی گه‌یشتنی تیپه‌كه‌ی به مۆندیال دواخست.
به‌م ئه‌نجامه كڕواتیا له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مدا به 23 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرت و راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال سه‌ركه‌وت، كه زستانی 2022 له قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی رووسیاش به 22 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه و ده‌چێته قۆناغی پاشكۆ، كه هێشته هیوای هه‌یه بگاته مۆندیال.
كڕواتیا پێنجه‌م تیپی ئه‌وروپایه ده‌گاته مۆندیال، دوای ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، دانیمارك و فڕه‌نسا.