گرنگی سیستمی EDP له‌ ئۆتۆمبێلدا

:: AM:10:21:15/11/2021 ‌

سیستمی بره‌یكی EBD ''دابه‌شكردنی ئه‌لیكترۆنیی هێزی بره‌یك'' سیستمێكی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، به‌ڵكو وه‌ك سیستمێكی بره‌یكی یاریده‌ده‌ر و ته‌واوكه‌ری ABS بۆ ئۆتۆمبێل رۆڵ ده‌بینێ.

ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیك و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه‌'' ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شه‌قامێكی كه‌مێك لووسدا ئیستۆپ بكه‌یت و سیستمی بره‌یكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ته‌نیا ABS بێت، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێره‌وی خۆی لا ده‌دات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سیستمی بره‌یكی EBD به‌ر به‌و چه‌وتبوون و لادانه‌ ده‌گرێ.

"واته‌ هێزی ئیستۆپه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ردوو تایه‌كه‌ و به‌پێی هێزێك كه‌ ئه‌و تایانه‌ پێویستیانه‌ ده‌یانداتێ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ هه‌موو ئاستێك و له‌سه‌ر هه‌ر شوێنێك بێت، خۆی كۆنترۆڵ ده‌كات" ئاراس وای گوت.

ئەم سیستمە یاریدەدەری سەرەکی ئیستۆپ و ABSـە

روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ به‌و سیستمه‌ ده‌گوترێ دابه‌شكردنی ئه‌لیكترۆنیی هێزی بره‌یك، چونكه‌ یاریده‌ده‌ری سه‌ره‌كی ئیستۆپ و  ABSـه‌، له‌ كارابوونی ئه‌م سیستمه‌یش، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵێت تایه‌ له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لا بدات و بخزێت''.

ئه‌وه‌یشی خسته‌ ڕوو، سیستمه‌كانی بره‌یك سه‌ره‌تا زۆر میكانیكی دیزاین ده‌كران، هێزی ئیستۆپیش به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌ش ده‌كرایه‌ سه‌ر هه‌ردوو تایه‌كه‌، به‌ڵام هه‌ندێ جار و له‌ هه‌ندێ هه‌لومه‌رجدا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌ش بكرێ، ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا وه‌ك به‌فر و باران، ئه‌و ئیستۆپه‌ ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ پێویسته‌ ببێ، بۆیه‌ بوونی EBD كه‌ به‌پێی هێزی پێویستی هه‌ر تایه‌یه‌ك، هێزی ده‌داتێ، ئه‌م كێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه‌.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان