وه‌شانی نووسیار له چوارچێوه‌ی وه‌رزی بڵاوكراوه‌كانیدا، به‌مزووانه بڕیاره كۆمه‌ڵه شیعری (به‌ره‌واژ) له نووسینی خاتوونه شاعیر (نارین ڕۆسته‌م) چاپ و بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی تشرینی دووه‌م، له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه شیعری (به‌ره‌واژ) نارین ڕۆسته‌م به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ده‌مویست شیعره‌كانم ئهرشیڤێكیان ھه‌بێت، پێم وا نییه شتێكی خراپم كردبێت و بۆ باشه‌ش ئه‌وه ئیشی خوێنه‌ره، وا چاكه نووسه‌ر به‌دوای خوێنه‌ردا ڕانه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لێی ڕانه‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها گوتی، "گه‌وره‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره ته‌مه‌نی ھه‌شت ساڵ و بچووكترینی ساڵێكه، تاكه شت كه زۆر له‌سه‌ری سوور بووم، ئه‌وه بووه كه كتێبه‌كه‌م له گه‌رووی كتێبی نووسه‌رێك یان دووانی تره‌وه ده‌رنه‌چووبێ، چونكه ناكامبوون له‌وه خۆشتره. له‌م كتێبه‌دا جگه له شیعر، دیدارێكی ئه‌ده‌بی له خۆگرتووه كه ڕۆژنامه‌نووس به‌ڵێن ساڵح سازی داوه."
نارین ڕۆسته‌م ده‌ڵێ، "من سیستمی ئابووری له شیعردا پێڕه‌و ده‌كه‌م، نامه‌وێ دێڕێك له خزمه‌ت دێڕێكی شیعری تردا بێت، ده‌مه‌وێ ھه‌موو دێڕه‌كان شیعر بن (مه‌رج نییه بتوانم )."
وا چاكه نووسه‌ر به‌دوای خوێنه‌ردا ڕانه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لێی ڕانه‌كه‌ن
چه‌ند دێڕێك له كتێبه‌كه:
كۆمه‌ڵێك په‌نجه‌ی قرتاو له زبڵخانهیهكدان.
درێژترین په‌نجه ھیی جه‌نگاوه‌رێكه،
شه‌ڕێك قه‌وما و شه‌ره‌فی نیشتمان
ھاته گۆڕێ و ئێ...
با ده‌ست به وشه‌وه بگرین.
تایه‌ی لۆریی زبڵڕێژه‌كه
قرچه‌ی له شتێك ھه‌ستاند:
په‌نجه‌ی مامۆستای بیركاریمانه
گه‌نگه‌رین په‌ڕاندی.
نارین ڕۆسته‌م له دایكبووی ساڵی 1992 له شاری هه‌ولێره. ده‌رچووی كۆلێژی ھونه‌ره جوانه‌كان به‌شی (ده‌رھێنانی شانۆیی)یه. له پاڵ ئه‌ده‌بیات، ماوه‌ی 10 ساڵ وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێكی ئازاد، كاری ڕۆژنامه‌وانی له كه‌ناڵه‌كانی كه‌ی ئێن ئێن، ئێن ئاڕتی، به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا VOA كردووه. جگه له كۆمه‌ڵه شیعری (به‌ره‌واژ) خاوه‌نی كتێبێكی بچكۆله‌ی شیعرییه به ناوی (پاڵه‌وانه كارتۆنییه‌كه) و ساڵی 2013 چاپ كراوه.