بەڵێنێکی رووسیا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

:: PM:01:50:21/10/2016 ‌

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبووەوە، بە هۆی ئەوەی رووسیا دوووبارە پابەند بوونی خۆی راگەیاند بە جێگیر کردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە هۆی دابەزینی نرخەوە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا.

لە کاتژمێر 0847 بە کاتی گرینج نرخی نەوت بە گرێبەستی نەوتی خاو بە پێوەری جیهانی 12 سەنت بەرز بووەتەوە نرخەکەی بووەتە 51.50 دۆلار بۆ بەرمیلێک.

نەوتی خاوی ئەمەریکی لە رۆژئاوای تکساس 50.65 دۆلار بۆ بەرمیلێک و دوو سەنت نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزیری ووزەی رووسیا ئەلکساندەر نۆڤاک، رایگەیاند، رەزامەندن لەسەر جێگیر کردنی بەرهەمی نەوت، گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی نرخ، هەفتەی داهاتووش پێشنیار دەکەین بۆ وەزیری نەوتی سعوودی.

لە 30ی نۆمبەر/ تشرینی دووەم، دەوڵەتانی بەرهەمێنەری نەوت کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت لەبارەی دیاریکردنی قەبارەی هاوبەشی کردنی هەموو ئەندامەکان لە ناردنە دەرەوەی نەوت و جێگیرکردنی بەرهەمهێنان.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د