شاره‌زایه‌ك ده‌ڵێ، زۆر له كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كانی ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌ك فلته‌ری گێڕیان دروست كردووه، كه بكه‌وێته ژێر گێڕ بۆكسی ئۆتۆمبێل، گرنگی ئه‌وه‌یش له‌وه‌دایه كه فلته‌ره‌كه زوو پیس نه‌بێت و خۆڵ و خاشاك كۆ نه‌كاته‌وه.
بۆیه چه‌ند ئۆتۆمبێلێك هه‌ن كه زۆر له هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێن، بۆ گۆڕین یان خاوێنكردنه‌وه‌ی فلتهرهكهیان، پێویسته گێڕه‌كه دابگریت و هه‌ڵیوه‌شێنیته‌وه، دواتر فلته‌ره‌كه بگۆڕی و دووباره یه‌كی بخه‌یته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ره‌زا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی، بۆ ''وشه'' ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ی له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین، بۆ گۆڕینی فلته‌ری گێڕ، ده‌بێ گێڕ بۆكس دابگریت:
''فۆرد ئێكسپلوره‌ر، ئێدج، ئسكیپ، تۆڕه‌س، فیوژن، هیۆندا ئهلهنترای ده‌مار، تهكسۆن، سۆناتا، سه‌نتافی، كیا سیاڕاتۆ، سۆرینتۆ، ئۆپتما''.
ئەم شارەزایە باشترین ڕێ دەخاتە ڕوو بۆ پاراستنی فلتەری گێر و خودی گێرەکە
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، ئه‌م جۆره گێڕانه پێیان ده‌گوترێ فلته‌ره هه‌ڵواسراوه‌كان، یانی ئه‌م جۆره گێڕه كێسیان ستوونییه و به ئاسانی فلتهرهكانیان ناگۆڕێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاسان ناگۆڕێ پشتگوێ ده‌خرێت، به‌ڵام له وه‌رزی سه‌رمادا تووشی حاڵه‌تی ده‌نگی نامۆ ده‌بێت، وه‌ك پێویست هایدرۆلیك ناگات به به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گێڕه‌كه به‌هۆی گیرانی فلته‌ره‌وه، بۆیه گێڕ تووشی داخورانی كلاجهكان و بێ توانایی ئۆتۆمبێله‌كان هه‌ست پێ ده‌كه‌ی، زۆرجار ده‌بێته هۆی به فیڕۆدانی به‌نزینی زیاتر به هۆی پاڵه‌په‌ستۆی شۆفێره‌وه.
ئه‌ی له‌م حاڵه‌ته‌دا چی بكه‌ین باشه؟ ئه‌م شاره‌زایه گوتی، هیچ كات بیر له گۆڕینی ته‌واوی هایدرۆلیكه‌كه‌ی مه‌كه‌نه‌وه به ئامێر یان كردنه‌وه‌ی گێڕه‌كه و گۆڕینی فلته‌ری گێڕ، ئه‌مه كێشه‌یه. به‌ڵام ده‌توانین ته‌مه‌نی درێژ بكه‌ینه‌وه، به به‌كارهێنانی هایدرۆلیكی گونجاو و تایپی خۆی بێت، گۆڕینی ته‌واوی هایدرۆلیكه‌كه له‌كاتی خۆیدا به ئامێری پێشكه‌وتوو، خاوێنكردنه‌وه‌ی موگناتیسی ژێڕهوهی گێڕ، به‌م ڕێیه ده‌توانی گێڕ و فلته‌ری گێڕ بپارێزی.