له گه‌ڕه‌كی شۆراوی شاری كه‌ركووك، ژن و پیاوێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كوژران و پۆلیسیش ده‌ڵێ، پیاوه‌كه سه‌ربڕاوه و ژنه‌كه‌یشیان به ئازاره‌وه كوشتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی تشرینی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك، بۆ "وشه" گوتی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی "شۆراو" له كه‌ركووك، ژن و پیاوێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كوژراون كه به‌مه‌به‌ستی دزی چووبوونه سه‌ر ئه‌و ماڵه.
هه‌ر له‌و ماڵه‌دا بڕێكی زۆر زێڕ و پاره دزراون
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ده‌ڵێ، هه‌ر له‌و ماڵه‌دا بڕێكی زۆر زێڕ و پاره دزراون و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان دزراوه، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر دووسایدی په‌نجاعه‌لی ئۆتۆمبێله‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی عرووبه كراوه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كرد، پیاوه‌كه ناوی "ع. ف" كورده و فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانییه‌كانه، ژنه‌كه‌یشی ناوی " ن. ب" عه‌ره‌به و مامۆستایه.
رووداوی له‌مشێوه‌یه یه‌كه‌مجار نییه له كه‌ركووك ڕوو ده‌دات، له ماوه‌ی رابردوودا ڕۆژانه كوشتنی جۆراوجۆر له‌و سنووره هه‌بووه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی كه‌مته‌رخی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان و نه‌پاراستنی هاووڵاتییانی سنووره‌كه.