مارادۆنا و كاسترۆ و ئه‌لڤارێز.
خانمێكی كوبایی به ناوی ماڤێس ئه‌لڤارێز سكاڵای له‌سه‌ر كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌فسانه‌ی كۆچكردووی تۆپی پێ دیێگۆ مارادۆنا تۆمار كردووه، ئه‌و ده‌ڵێت مارادۆنا ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ری كردووه.
له ماوه‌ی رابردوودا دادگای ئه‌رجه‌نتین، دانیشتنی بۆ كه‌یسی "بازرگانی به مرۆڤ" ئه‌نجام دا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه كوباییه رای گه‌یاند، 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن مارادۆناوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ماوه‌ی دوو مانگ و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ دراوه.
ماڤێس ده‌ڵێت، 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كاتێك ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه، له كوبا له‌گه‌ڵ مارادۆنا به‌یه‌ك گه‌یشتوون، كه ئه‌ویش ئه‌و كاته ته‌مه‌نی 40 ساڵ بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، مارادۆنا ئه‌وی له ژوورێك ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ و نییو مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ داوه، ماوه‌ی چوار ساڵیش پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه.
ئه‌و خانمه كوباییه شتێكی تریش ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ناچار بووم نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی مه‌مك بكه‌م به‌بێ ره‌زامه‌ندیی دایك و باوكم، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گواسترامه‌وه ئه‌رجه‌نتین".
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌رجه‌نتینی به ناوی infobae لێدوانه‌كانی ئه‌لڤارێزی بڵاو كردووه‌ته‌وه و شتی تریش باس ده‌كات "ئه‌و كاته‌ی له هاڤانا بووین "پایته‌ختی كوبا"، دایكم بۆ ئه‌وه هات بمبینێت، به‌ڵام مارادۆنا نه‌یهێشت بیبینم، بۆیه‌ش ده‌می منی گرت و نه‌یهێشت هاوار بكه‌م یان شتێك بڵێم، هه‌روه‌ها سووكایه‌تی پێ كردم".
ئه‌لڤارێز كه ئێسته ته‌مه‌نی 37 ساڵه، هه‌روه‌ها ددان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه مارادۆنا لێی داوه، به تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی ده‌یخوارده‌وه یان ماده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار ده‌هێنا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی ئه‌و كاته پۆلیسی ئاگه‌دار نه‌كردووه‌ته‌وه، خانمه كوباییه‌كه ده‌ڵێت: "رێگه‌یان پێ نه‌ده‌دام ئه‌و كاره بكه‌م، پێشم وابوو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هیچی پێ نه‌ده‌كرا، چونكه ڤیدل كاسترۆ (سه‌رۆكی ئه‌وكاتی كوبا) یارمه‌تی مارادۆنای ده‌دات له‌و كێشه‌یه ده‌رباز بێت".
ئه‌لڤارێز ئێسته سكاڵای یاسایی له دژی كه‌سه نزیكه‌كانی مارادۆنا تۆمار كردووه، ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌وان ئاگایان له زۆر رووداوی خراپ به‌رانبه‌ر من هه‌بووه، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستیان نه‌بووه.
دیێگۆ مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی ناوداری تۆپی پێ، له 25ی تشرینی دووه‌می رابردوو، له ته‌مه‌نی 60 ساڵی به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد، ئێسته‌ش لێكۆڵینه‌وه له هۆی مردنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه، چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می له چاودێریی ته‌ندروستیی مارادۆنا دادگایی ده‌كرێن، چونكه چه‌ند رۆژێك پێش مردنی، نه‌شته‌رگه‌ریی له مێشكی بۆ ئه‌نجام درابوو.