شاری مووسڵ به‌ره‌و ڕزگاربوونی ته‌واوه‌تی له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش هه‌نگاو ده‌نێ و ئێسته هه‌ڵمه‌ته‌كان له به‌ری ڕاستی شاره‌كه له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی نیگه‌رانی و كێشه، وێرانبوونی شاره‌كه و پێداویستییه‌كانیه‌تی بۆ دووباره ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان له‌م شاره‌دا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه‌ناڵی "RT" بڵاوی كردووه‌ته‌وه و تێیدا به گۆشه‌ی 360 پله وێرانی و ڕووخاوی شاره‌كه به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌سیش نازانێ چۆن و كه‌ی ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌كرێت.