پێوەندی زۆر میزكردنی شەوانە و شێرپەنجەی پرۆستات چییە؟

:: PM:09:51:20/11/2021 ‌

زۆرجار نەخۆشییەكان ئاماژەیان بەسەر ئەندامەكانی لەش یان فەرمانی ئەو ئەندامانە دەردەكەوێت، بۆیە ئەگەر بێ هۆكار شتێكی نائاسایی بەدی بكرێت، پێویستە بۆ دڵنیابوونەوەی سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت، شارەزایان وریایی لە حاڵەتی زۆر هەستانەوە بۆ میزكردنی شەوانە دەدەن.
شێرپەنجەی پرۆستات هیچ نیشانەیەكی نییە تا تەواو گەشە دەكات
شارەزایانی پزیشكی وریاییان لە پێویستبوونی كتوپڕ بۆ میزكردن یان هەستانەوەی چەندجارە بۆ میزكردن لە شەوان دەدەن، بەوەی ئاماژەیەك بێت بۆ كێشەی پرۆستات، بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات، بەپێی نۆرینگەی كلیفلاندی ئەمەریكیش، زۆرهەستانەوە واتە ئەو حاڵەتەی وا دەكات بە بەردەوام بۆ میزكردن بەخەبەر بێیت. 

توێژینەوەكان دەڵێن ئەوانەی شێرپەنجەی پرۆستاتیان هەیە، 25%یان تووشی ئەو حاڵەتە دەبن، وەك كاریگەرییەكی لابەلای چارەسەری بە تیشك، رۆژنامەی "كۆڤێنتری تەلیگراف"ی بەریتانی ئاماژەی كرد كە زۆر میزكردنی شەوانە لە قۆناغەكانی دوایی نەخۆشییەكە روودەدات و ئەوەیش پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە.

دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی لە بەریتانیا ئاماژەی كردووە كە شێرپەنجەی پرۆستات هیچ نیشانەیەكی نییە تا تەواو گەشە دەكات و پەستان دەخاتە سەر رێڕەوی میز، واتە ئەو بۆریەی میز لە میزڵدانەوە دەگوازرێتە دەرەوە، بۆیە رەنگە پێویستبوونی بە میزكردنی بەردەوام، بەتایبەتی شەوانە نیشانەیەكی ئەو شێرپەنجەیە بێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل