دوای ئەوەی مانگی رابردوو بە كودەتای سەربازی حكوومەتەكەی عەبدوڵا حەمەدۆك لە سوودان رووخا و سەرۆك وەزیرانیش بە بارمتە لەلایەن سوپاوە گیرا، وڵاتانی دنیا هاتنە سەر خەت، دواتریش بەپێی رێككەوتنێك، بڕیار دراوە حەمەدۆك سەرلەنوێ حكوومەت دابمەزرێنێتەوە.
پێگەی "
ئیلاف" ئەمڕۆ یەكشەم 21ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، فەریقی یەكەم عەبدولفەتاح بورهان كە كودەتای ئەنجام دابوو، لەگەڵ سەرۆك وەزیران عەبدوڵا حەمەدۆك، بە ناوەندگیریی وڵاتان، رێككەوتوون سەرلەنوێ حەمەدۆك حكومەت دابمەزرێنێتەوە.
بەپێی ئەو رێككەوتنەی ئەمڕۆ لە نێوان هەردوولا كراوە، نەك هەر حەمەدۆك حكوومەتەكەی دادەمەزرێنێتەوە، بەڵكو هەموو ئەو بەرپرسانە مەدەنییانەی كە لە كودەتاكە گیرابوون، سەرجەم ئازاد دەكرێن.
یەك لەوانەی رۆڵی ناوەندگیریی بینیوە بەناوی فەزلوڵا بۆرما كە یەك لە سەركردەكانی حزبی ئومەی سوودانییە، رای گەیاندووە كە رێككەوتن لە نێوان بورهان و حەمەدۆك كراوە بە ئامادەبوونی هێزە سیاسییەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی، حەمەدۆك دەگەڕێتەوە سەر پۆستەكەی وەك سەرۆك وەزیران، هاوكات هەموو سەركردە مەدەنییەكان دەبێ دەستبەجێ ئازاد بكرێن.
ئەوە لەكاتێكدایە كە عەبدوڵا حەمەدۆك سەرۆك وەزیرانی سوودان بڕیاری داوە، تەواوی وەزیرەكانی حكوومەتەكەی، لە كەسانی تەكنۆكرات بن.