گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، گۆرانیبێژێك له هیندستان له ئاهه‌نگێكدا گۆرانی پێشكه‌شی هه‌وادارانی ده‌كات، له‌وكاته‌دا به ملیۆنان پاره‌ی ئه‌و وڵاته وه‌ك شاباش، ده‌ڕژێننه سه‌ر گۆرانیبێژه‌كه، له‌كاتێكدا له‌و وڵاته زۆرترین هه‌ژار ده‌بینرێ كه شه‌وانه به برسێتی رۆژ ده‌كه‌نه‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و وه‌ك هه‌واڵێكیش ئاماژه‌ی پێ داوه، هیندستان كه زۆرترین هه‌ژار تێیدا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌و گۆرانیبێژه‌ی له‌و ئاهه‌نگه‌دا گۆرانی ده‌ڵێت، له هیندستاندا هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و پاره‌یه‌كی زۆر ته‌نیا بۆ شاباش، به‌سه‌ریدا ده‌ڕژێت.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، گۆرانیبێژه‌كه ناوی "ئۆرافشی رادادیا"یه و له ئاهه‌نگێكدا له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتووه و ئامێرێكی موزیكی ده‌ژه‌نێت و گۆرانی ده‌ڵێت، جه‌ماوه‌رێكی زۆریش به‌رانبه‌ریان گرتووه و پاره‌ی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنن. ئه‌وه‌یش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زۆرترین قسه‌وباسی له‌سه‌ر كراوه و ره‌خنه‌ی زۆرتریشی له‌سه‌ر گیراوه، له‌كاتێكدا به ملیۆنان پاره‌ی هیندی كه "روپیه"یه، به‌سه‌ریدا ده‌ڕژێت. له‌ناو هه‌وادارانیدا كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێ و به سه‌تڵ و ته‌نه‌كه‌ی پڕ له پاره، ده‌كاته شاباشی ئه‌و خاتوونه گۆرانیبێژه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه له دوای ئاهه‌نگه‌كه گۆرانیبێژه‌كه له‌ڕێی ئینستاگرامه‌وه، دڵخۆشیی خۆی راگه‌یاندووه بۆ هه‌وادارانی و گوتوویه‌تی، "خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ من، زۆر له‌و پاره‌یه گه‌وره‌تره كه به‌سه‌ر منیدا ده‌ڕژێنن". له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و پێی ده‌ڵێن، "با پاره‌كه ببه‌خشێته هه‌ژاران".