زاخۆ یاریی دێربیی له‌ هه‌ولێر برده‌وه‌

دیمه‌نێك له‌ یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی زاخۆ
:: PM:04:06:21/11/2021 ‌
له‌ یاریی دێربیی كوردستان له‌ خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له‌ یانه‌ی هه‌ولێری برده‌وه‌ و هه‌نگاوێكی تر چووه‌ پێشه‌وه‌.

یارییه‌كه‌ كه‌مێك پێش ئێسته‌ كۆتایی هات، كه‌ له‌ یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زاخۆ له‌ گه‌ڕی ده‌یه‌می خوله‌كه‌دا ئه‌نجام درا، تێیدا یانه‌ی زاخۆ توانی به‌ ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ له‌ یانه‌ی هه‌ولێر بباته‌وه‌.

یارییه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئه‌نجام درا و تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ش یاریزان لوكاس سانتۆسی پیشه‌گه‌ری به‌ڕازیلی له‌ خوله‌كی 58 بۆ یانه‌ی زاخۆ تۆماری كرد.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ زاخۆ بووه‌ 18 خاڵ و بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، یانه‌ی هه‌ولێریش هه‌ر به‌ حه‌وت خاڵ له‌ پله‌ی 17دا مایه‌وه‌ و ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی به‌رده‌وامن. 



وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا