ژماردنەوەی دەنگ بۆ 800 وێستگە تر ئەنجام دەدرێت

:: PM:08:45:21/11/2021 ‌

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەژێر گوشارە، لەلایەك هێزە دۆڕاوەكان گوشار دەكەن بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردن و ژماردنەوەی بەدەستی تەواوی دەنگەكان دەكەن، لەلایەكی تر داوای هەڵوەشانەی ئەنجامەكان و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكەن، سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رای گەیاند كە ژماردنەوە بۆ دەنگی 800 وێستگەی تر دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رای گەیاند، بەنیازن ژماردنەوەی بەدەستی دەنگەكان بۆ 800 وێستگە بكەن، ئەوەیش لەسەر بڕیاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردن و بەهۆی ئەو تانانەی لەسەر چەند بازنەیەكی هەڵبژاردن پێشكەیش كرابوو.
رەوتی سەدر 180 كورسی بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی گۆ دەكاتەوە
روونی كردەوە، پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی بەدەستی دەنگەكانی 800 وێستگە ماوەی 72 سەعات دەخایەنێت، دوای كۆتاهاتنی پرۆسەكە ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنرێت، ئەوە لەوكاتەی ئەمڕۆ یەكشەم بەرپرسێكی كۆمسیۆنەكە رای گەیاند كە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لە كۆتایی ئەم هەفتەیە دێتە راگەیاند، دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامی تانەكان لە دەستەی دادوەری كۆمسیۆن، دوای ئەوە ئەنجامەكان رەوانەی دادگای باڵای فیدرال دەكرێت بۆ پەسندكردنی. 

لای خۆیەوە سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگەدار ئاشكرای كرد كە شاندی گفتوگۆكاری رەوتی سەدر خەریكی جموجۆڵە لەگەڵ هێزە براوە كوردی و سوننەكان، بەمەبەستی كۆكردنەوەی 180 كورسی پەرلەمانی و پێكهێنانی حكوومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی.

بەپێی سەرچاوەكە رەوتی سەدر ئێستە خاوەنی 75 كورسییە و پێنج كورسیش هی كاندیدە سەربەخۆكانی نزیك لە رەوتەكەن، بەوە دەبێتە 80 كورسی، هەردوو هێزی كوردیش پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان خاوەن 50 كورسین، هاوپەیمانی محەمەد حەلبووسی و سەربەخۆكانی لەوەوە نزیكن 40 كورسی، جیا لە 10 كورسی هێزە شیعەكان ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیارە لە ماوەی داهاتوو بچنە پاڵ هاوپەیمانیەتییەكە. 

سەرچاوەكە دووپاتی كردەوە، بەوەیش دەبێتە 180 كورسی و رێگە بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی خۆش دەبێت، كە دوای پەسندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدرالەوە، بزاوی پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانیەتییە دێتە راگەیاندن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل