پۆڵەندا هۆشداری دا لە هەوڵێكی تری بیلاڕووسیا لە دژی یەكێتی ئەوروپا و رای گەیاند، ئەو وڵاتە ئۆزبەك و ئەفغانە كۆچبەرەكان رەوانەی سنوور دەكات.
ماتئوش موراویسكی سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا كە بۆ بینینی سەرۆك وەزیرانی لیتوانیا سەردانی ئەو وڵاتەی كردووە، گوتی سیناریۆیەكی تر بەڕێوەیە و بیلاڕووسیا دەیەوێ بە هێنانی كۆچبەران لە وڵاتانی تری وەك ئەفغانستان و ئۆزباكستان، سەرئێشەی زیاتر بۆ یەكێتی ئەوروپا دروست بكات.
ئەو بەرپرسە باڵایەی پۆڵەندا گوتوویەتی، ئامادەیە هەموو هاوكارییەك پێشكەش بكات بۆ ئەوەی بە فڕۆكە كۆچبەرەكان بۆ وڵاتانی خۆیان بگوازرێنەوە.
سزای قورسی بەسەردا سەپاندووە.
بەگوێرەی
یۆرۆنیوز، یەكێتی ئەوروپاش پێشتر سەرۆكی بیلاڕووسیای بەوە تۆمەتبار كردووە كە لە دژی یەكێتییەكە، یارمەتی كۆچبەرانی داوە تا بۆ ئەو وڵاتە و پاشان سنوورەكانی یەكێتی ئەوروپا بگوازرێنەوە، بۆیە سزای قورسی بەسەردا سەپاندووە.
بیلاڕووسیا سوورە لەسەر سیاسەتەكەی و بە مەرجی لابردنی سزاكان ودانپێدانان بە سەرۆكایەتیی لۆكاشینكۆ، ئامادەیە هاوكاری ئەوروپا بكات.
جێی باسە زۆر لەو كۆچبەرانەی لە سنوورەكانی بیلاڕووسیان، كوردن و پێنجشەمی رابردوو 431 كۆچبەر بە فڕۆكەیەك بۆ هەولێر گواسترانەوە. دۆخی كۆچبەران لەوێ زۆر خراپە و سەرما و برسێتی هەڕەشە لە گیانیان دەكات.