خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی رۆمای ئیتالی، رای گه‌یاند به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر یاریزانێكی یانه‌كه‌ی ده‌باته‌سه‌ر، كه پێڵاوێكی وه‌رزشی بۆ ده‌كڕێت.
شه‌وی رابردوو له خولی ئیتالیا، یانه‌ی رۆما له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 2-0 گۆڵ له یانه‌ی جێنه‌وای برده‌وه، كه هه‌ردوو گۆڵی تیپه‌كه له خوله‌كه‌كانی 82 و 90 له لایه‌ن فیلیكس جیان تۆمار كران، كه به شێوه‌ی یه‌ده‌گ به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد.
خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری رۆما له دوای یارییه‌كه به تۆڕی DAZNی راگه‌یاند، به‌ڵێنی به فیلیكس دابوو پێڵاوێكی وه‌رزشی "لاپچین" بۆ بكڕێت، كه نرخه‌كه‌ی گرانه و ده‌گاته 800 یۆرۆ.
گوتیشی: "فیلیكس كاتێ گۆڵه‌كانی تۆمار كرد، بۆ لای من رای كرد و پێی گوتم به‌ڵێنه‌كه‌ت له‌بیر نه‌كه‌یت، بۆیه یه‌كه‌م كارم ئه‌وه‌یه پێڵاوه‌كه‌ی بۆ بكڕم".
خۆزێ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، فیلیكس له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه (خۆی یاریزانی تیپی دووه‌می رۆمایه)، چونكه پێی وایه یاریزانێكی زیره‌كه، به تایبه‌تی له به‌رانبه‌ر گۆڵدا و عه‌قڵێكی زۆر به‌هێزی هه‌یه.
رۆما به‌م بردنه‌وه‌یه، بووه 22 خاڵ و ئێسته له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندییه و سێ خاڵ له چوارگۆشه‌ی زێڕینی تیپه‌كه دووره.