ڕۆژنامه‌ی "
گاردیان"ی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئازادكردنی چه‌كدارانی داعش له گرتووخانه‌كانی هه‌سه‌ده له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات به بڕی هه‌شت هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به به‌ڵگه‌وه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی هه‌سه‌ده و ئاسایشی ڕۆژئاوا و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات هه‌ڵده‌داته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی گاردیان هاتووه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن كورده‌كانی سووریاوه فه‌رمانداری ده‌كرێن و به‌رپرسن له گرتووخانه‌كان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، زیاتر له 10 هه‌زار پیاو كه پێوه‌ندییان به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌بووه، له به‌رانبه‌ر بڕی هه‌شت هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به گوێره‌ی پلانێك به ناوی "ئاشته‌وایی" ئازاد ده‌كرێن.
ڕۆژنامه‌كه وێنه‌ی یه‌كێك له‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئاشته‌وای بڵاو كردووه‌ته‌وه كه نووسراوێكی كانتۆنی جه‌زیره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتییه و به ناونیشانی "ئاشته‌وایی گشتی" تێیدا هاتووه، من له خواره‌وه واژووم كرد، ناوی گیراوه‌كه و ڕێككه‌وتی گیران و ماوه‌ی كاركردنی له‌گه‌ڵ داعش شاردراوه‌ته‌وه.
له به‌شێكی تری نووسراوه‌كه هاتووه، به‌ڵێن ده‌ده‌م كه به ته‌واوی توانای كه‌سی و یاسایی خۆمه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به ڕێكخراوه تیرۆریستییه چه‌كدار و توندڕۆكان نه‌كه‌مه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، له حاڵه‌تی پێچه‌وانه‌دا به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واوی سزای یاسایی هه‌ڵده‌گرم.
ئاماژه دراوه، به گوێره‌ی ماده‌ی ژماره 13 له فه‌رمانی ژماره 20ی ساڵی 2019 كه تێیدا نووسراوه، به پێبژاردنی دارایی به بڕی هه‌شت هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ دارایی گشتی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
له كۆتایی نووسراوه‌كه‌یش په‌نجه‌مۆری گیراوه‌كه و ناوی دارایی گشتی و لیژنه‌ی ئاشته‌وایی گشتی هاتووه.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده و ئازادبوونیان، وه‌ك گاردیان نووسیوه‌تی، ئه‌و دوو پیاوه گیراوه كه ئێسته ئازادن و باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان جێهێشتووه، به‌ر له ڕووخانی داعش، وه‌ك چه‌كدار له ڕیزی داعش تا ئادار/مارسی 2019 كاریان كردووه و چاویان به هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته‌وه، كه هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیشیان له گرتووخانه‌ی ئه‌لهول ده‌ستبه‌سه‌ربوون.
پاشان دوو چه‌كداره له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان ڕوویان له شاری ئیدلب كردووه، كه ئیسلامییه توندڕۆكان تێیدا باڵاده‌ستن و له‌وێوه‌یش خۆیان گه‌یاندووه‌ته توركیا و ئێسته‌یش هه‌ردوو پیاوه‌كه و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان له توركیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
تا ئێسته ڕوون نییه كه ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له گرتووخانه‌كانی هه‌سه‌ده‌ن، چه‌ندیان ئه‌و مامه‌ڵه‌یان ئه‌نجام داوه و هه‌سه‌ده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له به‌رانبه‌ر پاره ئازادیان كردوون، به‌ڵام به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان زیاتر له 10 هه‌زار چه‌كداری داعش له گرتووخانه‌كانی هه‌سه‌ده بوونیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و دوو پیاوه هه‌ڵاتووه دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان ئاگه‌داربوون، زیاتر له 10 كه‌سی تر كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان گیرابوون، ئه‌و مامه‌ڵه‌یان كردووه و له به‌رانبه‌ر هه‌شت هه‌زار دۆلار ئازادبوونی خۆیان كڕیوه‌ته‌وه.
هه‌واڵگری وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌و 10 هه‌زار چه‌كداره‌ی داعش كه له گرتووخانه‌كانی هه‌سه‌ده‌دان، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زاریان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و سوورین، دوو هه‌زاری تریشیان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی جیا جیای دنیان، وڵاته‌كانیان تا ئێسته ئاماده نین، كه وه‌ریانبگرنه‌وه و بیانبه‌نه‌وه خاكی خۆیان و له‌وێ دادگه‌ییان بكه‌ن، ئه‌و 10 هه‌زار گیراوه له سێ گرتووخانه‌ی جیا جیا به‌ندكراون و به چڕی پارێزگاریان لێ ده‌كرێ.
پێشتر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" چه‌ندان جار داوایان له وڵاتانی ڕۆژئاوا كردووه، كه هاوكاری و كۆمه‌كیان بكه‌ن، له دروستكردنی گرتووخانه‌ی به‌هێز و پێشكه‌وتوو، تا بتوانن ئه‌و گیراوانه له گرتووخانه بهێڵنه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی ڕابردوو، چه‌ند جارێك چه‌كداره گیراوه‌كان هه‌وڵی شكاندنی گرتووخانه‌كانیان دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییانه‌ی هه‌سه‌ده، كه‌چی له‌لایه‌كی تره‌وه، به ده‌سته‌واره‌ی نهێنی و نائاشكرا له پێناوی پاره چه‌كداران ئازاد ده‌كه‌ن، به‌شێكی چه‌كداره‌كانیش بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاره‌یه‌كیش بده‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك هۆزه‌كان داوای ئازادكردنیان ده‌كه‌ن و هه‌سه‌ده‌یش له پێناوی ڕازیكردنی دڵی سه‌رۆك هۆزه‌كان ئازادیان ده‌كه‌ن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ڵگه و زانیاریانه، فه‌رهاد شامی گوته‌بێژ به ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هیچ مامه‌ڵه و ده‌سته‌واره‌یه‌كی له‌مجۆره له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كداره گیراوه‌كانی داعش له گرتووخانه‌كان ناكرێت.
هاوكات هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ئاماده نه‌بوو له‌وباره‌وه هیچ لێدوانێك بدات، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و گرتووخانانه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه نابرێن و ئه‌وان هیچ ڕۆڵێك له به‌ڕێوه‌بردنیان نابینن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئازادكردنی ئه‌و تیرۆریستانه پێشهاتێكی ته‌واو مه‌ترسیداره، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر نه‌چنه‌وه نێو ڕیزه‌كانی داعش‌یش، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانی یه‌كجار گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه، ناكرێ بێ دادگه‌ییكردن و سزادانیان و له پێناوی پاره ئازاد بكرێن.
ئه‌بو جه‌عفه‌ر ناوی یه‌كێك له‌و ئازادكراوانه‌یه و ده‌ڵێ، له سه‌رده‌می داعش ئه‌فسه‌ری هێزه‌كانی ناوخۆی داعش بووه له ڕه‌قه، له به‌شێكی هێزه‌كانی ناوخۆ كاری كردووه، كه كاریان سزادان و له‌سێداره‌دانی خه‌ڵك بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ده‌م داواكاری و خواست و ڕێساكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش نه‌هاتوون.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵباتی ئه‌بو جه‌عفه‌ر له ته‌به‌قه سامان و زه‌وی زۆریان هه‌بووه، بۆیه توانیویانه پاره‌ی ئازادكردنی بۆ كۆ بكه‌نه‌وه، له ڕێی فرۆشتنی به‌شێك له زه‌وییه‌كانیان، ئه‌و ده‌ڵێ، له پێناوی پاره چووه‌ته ڕیزی ڕێكخراوی داعش، به‌ڵام ناوی ڕێكخراوه‌كه‌یش وه‌كخۆی ده‌هێنێت، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، نه‌ك ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش!
ئه‌بو جه‌عفه‌ر چیرۆكی گرتنی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، له باغۆز گیراوه، سه‌ره‌تایش له ئه‌نجامی بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان برینداربووه، دواتر خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كردووه و ماوه‌ی دوو ساڵ له گرتووخانه‌ی هه‌سه‌ده ماوه‌ته‌وه و دواتریش به هه‌شت هه‌زار دۆلار ئازادی خۆی كڕیوه‌ته‌وه.
ئه‌بو محه‌مه‌د یه‌كێكی تره له‌وانه‌ی به پاره ئازادكراوه و له‌و كاته‌ی گه‌رمترین شه‌ڕ له كۆبانێ بوو، ئه‌و فه‌رمانده‌یی یه‌كینه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشی ده‌كرد له دژی هێزی هه‌سه‌ده به هه‌موو توانایه‌وه جه‌نگاوه، به‌هه‌مانشێوه ئه‌ویش له نیوه‌ی یه‌كه‌می 2019 له باغۆز گیراوه و خراوه‌ته گرتووخانه‌وه.