نیوەی مرۆڤەكان زیاد یان كەمتر لە پێویست دەخۆن

:: PM:08:00:23/11/2021 ‌

خۆراك بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆر گرنگە، ئەوە كاتێك خۆراك هەبێت و بە مەبەست و بێ مەبەست سیستمی خۆراكی تەندروست پێڕەو نەكرێت، بەڵام كەمی یان زۆری خۆراك وا بكات بەهەڵە بخۆرێت، واتە كەمتر یان زیاتر لە پێویست، ئەوە نیوەی مرۆڤایەتی بەدەست ئەو حاڵەتەوە دەناڵێنێت.

راپۆرتێكی نێودەوڵەتی ئاماژە دەكات كە نیوەی دانیشتوانی دنیا بەدەست سیستمێكی خراپ و ناهاوسەنگی خۆراكییەوە دەناڵێنن، واتە زیاتر یان كەمتر لە تێكڕای پێویست دەخۆن، بەوەیش زیان بە تەندروستی خۆیان دەگە یەنن.
زیاتر لە 40%ی ژن و پیاوان، واتە 2.2 ملیار كەس، بەدەست قەڵەوی یان زیادی كێشەوە دەناڵێنن
راپۆرتێكی "گلۆبال نیوترێشن ریپۆرت"، كە پشت بە داتاكانی رێكخراوەكانی وەك نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوی فاو و تەندروستی جیهانی و یونیسێف دەبەستێت، دەری دەخات كە 48%ی مرۆڤەكان زیاتر یان كەمتر لە پێویست دەخۆن، ئاماژە دەكات، نزیكەی 150 ملیۆن منداڵ لە خوار پێنج ساڵی بەدەست دواكەوتنی گەشەی لەشیان دەناڵێنن، لەوكاتەی زیاتر لە 45 ملیۆن منداڵ بەدەست لاوازی و 40 ملیۆنیش بەدەست زیادی كێشیانەوە دەناڵێنن. 

راپۆرتەكە ئاماژە دەكات كە زیاتر لە 40%ی ژن و پیاوان، واتە 2.2 ملیار كەس، بەدەست قەڵەوی یان زیادی كێشیانەوە دەناڵێنن، ریناتا میشا، سەرۆكی كۆمەڵەی شارەزایانی سەربەخۆ كە راپۆرتەكەیان ئامادە كردووە دەڵێت، لە 2010ەوە رێژەی مردن بەهۆی سیستمی خۆراكی خراپ بە رێژەی 15% زیادی كردووە و رێژەكە لەناو پێگەیشتووان 25%یە.

راپۆرتەكە ئاماژەی كرد كە خۆراك بووەتە هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر تەندروستی خەڵك، چونكە ئەوان خۆراكی سوودبەخش كەمتر بەكار دێنن، وەك سەوزە و میوە و زیاتر پەنا بۆ گۆشتی سوور و بەرهەمەكانی سەلبان و خواردنەوە شیرنكراوەكان دەبەن، كە قەڵەوی دروست دەكەن. ئاشكرایشی كرد كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە 150 ملیۆن كەس گەیشتوونەتە ئاستی هەژارییەكی زۆر، جیا لە كاریگەری بۆ سەر سیستمی خۆراك و تەندروستی. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل