بۆچی ده‌خه‌وین؟ ئه‌م پرسیاره له هه‌ر كه‌سێك بكه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی زۆر بیر بكاته‌وه، وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی پشوو بده‌ین، ئه‌مه وه‌ڵامێكی گشتی و دروسته، به‌ڵام كاتێك له ڕووی زانستییه‌وه ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئه‌وا وه‌ڵامێكی نادروسته، تا ئێسته‌یش بۆ ده‌سكه‌وتنی وه‌ڵامێكی ڕاسته‌قینه و زانستی، زانایان له وچاندان و هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه نه‌ك ته‌نیا مرۆڤ، بگره ته‌واوی گیانه‌وه‌ره‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی، هاوشێوه‌ی ئاو و خۆراك و هه‌وا پێویستیان به خه‌وه.
زۆرێك له توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌خه‌وین، ئه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌ی و عه‌قلی مرۆڤ دروست ده‌كات، ستیڤن روس بۆمیرۆی نووسه‌ر و توێژه‌ر له ڕاپۆرتێكدا كه له پێگه‌ی
بیگ سینك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌یه‌وێ به نێو ڕێڕه‌وی مێژوویی و ئێسته‌ی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایان بگه‌ڕێت، تا وه‌ڵامێكی زانستی و وردی بۆ ئه‌و پرسیاره ده‌ست بكه‌وێ و نهێنی خه‌وتنی مرۆڤ و ته‌واوی گیانداران بدۆزێته‌وه و به خوێنه‌ری بگه‌یه‌نێت.
زانایان له تاقیگه زانستییه‌كان هه‌وڵی ته‌واویان خسته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی جیناتی مشكی تاقیگه به جۆرێك بگۆڕن، كه پێویستی به خه‌و نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌یان به ته‌واوی شكستی هێنا، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی وا له مشكه‌كه بكه‌ن، كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگه‌ی به ئاگایی بگرێ و خه‌و وێڵ و سه‌رگه‌ردانی نه‌كات، كه‌واته خه‌وتن كردارێكی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كی ژیانی مرۆڤ و هه‌ر گیاندارێكه، به‌ڵام بۆچی؟
نیكۆلاس فرانكس و ولیام ویزدن دوو پسپۆری زانكۆی شاهانه‌ی له‌نده‌نن و خاوه‌نی تاقیگه‌ی فرانكس و ویزدن، به به‌كارخستنی زانستی بۆماوه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕیان كرد، بۆ شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشت و مامه‌ڵه‌ی مشك له‌گه‌ڵ خه‌ودا، ئه‌وان هیوای ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه بتوانن له لێكۆڵینه‌وه‌كان وه‌ڵامێكی وردی زانستیان له‌سه‌ر خه‌و ده‌ست بكه‌وێت، چونكه له‌لایه‌كه‌وه تواناكانی مێشكی مرۆڤ هێنده زۆره كه تا ئێسته سه‌رجه‌م ئامێره زیره‌كه‌كانی كه دروستكراون به به‌راورد به تواناكانی مێشك زۆر له دواوه و دواكه‌وتوون، كه‌واته كه مێشك ئه‌و هه‌موو توانایه‌ی هه‌یه، بۆچی ناتوانێ به‌رگه‌ی بێ خه‌وی بگرێت؟
توێژینه‌وه‌ی ئه‌و دوو زانایه ماوه‌ی 10 ساڵی خایاند و به‌رهه‌مه‌كه‌یشیان له گۆڤاری ساینس بڵاو كرده‌وه، تێیدا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خه‌وتنی مرۆڤ به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به پشوودان و ئیسراحه‌تكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو مێشك له‌و ماوه‌یه خۆی كۆ ده‌كاته‌وه و داتا و پرۆسه‌كان تۆمار ده‌كات و ئه‌رشیڤیان ده‌كات، تا دوای به ئاگابوون به ته‌واوی ئارام و ناسه‌رقاڵ بێ و جارێكی تر ده‌ست به پرۆسه‌ی نوێ له ژیانی مرۆڤ و هه‌ر گیانه‌وه‌رێك بكاته‌وه، واته هاوشێوه‌ی كاركردنی ڕۆژێكه، كه له ئێواره‌كه‌ی دوای ته‌واوبوونی كار، سه‌رجه‌م ئه‌و فایل و تۆمار و مامه‌ڵانه‌ی له كاری كۆمپانیا یان فه‌رمانگه‌كان ئه‌نجام دراوه، پێویسته هه‌ریه‌كه‌یان بخرێنه به‌شی تایبه‌ت به‌خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی ڕۆژێكی نوێی كار بێ و هیچ فایلێك له‌سه‌ر مێزه‌كان بوونی نه‌مابێ و هه‌ریه‌كه‌یان چووبێته شوێنی خۆی.
نیكۆلاوس و ولیام ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه پرۆسه‌كه زۆر ورد و خێرایه، جیا له هه‌ڵگرتنی داتاكان، نوێكردنه‌وه‌ی داتاكانیش ئه‌نجام ده‌درێت، واته ئه‌گه‌ر تۆ زانیارییه‌كت دوو ڕۆژ پێش ئێسته به هه‌ڵه گوێبیست بوو بێت، ئه‌مڕۆ زانیارییه ڕاسته‌كه‌ت به‌رده‌ست بكه‌وێ، شه‌و له كاتی خه‌وتن، مێشك زانیارییه هه‌ڵه‌كه ده‌سڕێته‌وه و ڕاسته‌كه ده‌خاته یادگه‌ی مێشكه‌وه و هه‌ڵیده‌گرێت.
بابه‌ته‌كه هه‌ر پێوه‌ست نییه به داتا و زانیارییه‌كان، بگره له كاتی خه‌ودا مێشك خه‌ریكی خاوێنكردنه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت، له پاشماوه‌ی زیانبه‌خشی كاره‌كانی له ماوه‌ی ڕۆژ دا و ده‌ركه‌وتنی پرۆتینی ژه‌هراوی به درێژایی كاتی ڕۆژ، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌رده‌وامیان هه‌بێ و نه‌خه‌وین تا مێشك خۆی خاوێن بكاته‌وه، ناتوانین بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بین له ژیان و مێشكمان له‌كاركردن ده‌كه‌وێت.
دیوێكی تری ئه‌وه‌یه كه ئایا مێشك له كاتی خه‌و چ جیاوازییه‌كی لێ دروست ده‌بێ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ كاتی ئاگایی، دوو زاناكه ده‌ڵێن، به دڵنیاییه‌وه مێشك له كاركردن ناكه‌وێت، بگره به پێچه‌وانه‌وه كاره‌كانی زیاتر ده‌بن و نێوانی خانه‌كانی فره‌وانتر ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی شله‌مه‌نی و خوێن به هه‌موو پنتێكی مێشك بگات، به چالاكی بیهێڵێته‌وه و خانه‌كان له مردن بپارێزێت، واته ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێ مێشك پشوو ده‌دات، به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه مێشك زۆر زیاتر له ڕۆژ كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی خۆی به پارێزراوی بهێڵێته‌وه.