بڕیاره ئه‌مڕۆ شانۆگه‌ریی "خوازبێنی" له شارۆكه‌ی كۆیه‌ی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر، نمایش بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆ، له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی شه‌هید جه‌عفه‌ر/كۆیه، به‌شی هونه‌ری شانۆ، شانۆگه‌ریی "خوازبێنی" نمایش ده‌كرێت.
شایانی باسه بۆ یه‌كه‌م جاره شانۆگه‌ریی "خوازبێنی" له كۆیه نمایش ده‌كرێت و ته‌نیا بۆ یه‌ك ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌رسێ ئه‌كته‌ر یونس سه‌لام، داناس محه‌مه‌د، ئه‌له‌ند محه‌مه‌د ڕۆڵ له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا ده‌بینن، له ده‌رهێنانی گیڤارا جه‌باره و به‌رهه‌مه‌كه كاری كارنامه‌ی ده‌رچوونی قۆناغی پێنجه‌می ده‌رهێنانه.
شانۆگه‌ریی "خوازبێنی" یه‌كێكه له ده‌قه یه‌ك په‌رده‌ییه كۆمیدییه‌كانی ئه‌نتوان چیخۆڤی ڕووسی، كاری وه‌رگێڕانی له‌لایه‌ن حه‌مپاچینۆوه بۆ كراوه، باس له كوڕێك ده‌كات ده‌چێت بۆ داخوازی كچێك، پاشان له‌سه‌ر زه‌ویوزار تووشی كێشه و شه‌ڕ ده‌بن.