ئه‌م جۆره‌ مۆبایلانه‌ ڤایرۆسیان تێدایه‌


كۆمپانیایه‌كی ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا به‌ناوی "Chek Point" ئاشكرای كرد، كۆمه‌ڵێك ڤایرۆس و به‌رنامه‌ی پیس له‌ ده‌یان جۆری مۆبایلی زیره‌كیان ته‌نیوه‌ كه‌ به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ بوونی به‌رنامه‌ی پیس و ڤایرۆسی مه‌ترسیداری له‌ نێو 38 مۆبایلی زیره‌ك ئاشكرا كردووه‌ كه‌ به‌سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م جۆره‌ مۆبایلانه‌ی تووشی شۆك كردووه‌ و هه‌مووان دوودڵ و نیگه‌ران بوون.

ئه‌و كۆمپانیا ته‌ناهییه‌ ناوی مۆبایله‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڤایرۆس و به‌رنامه‌ پیسه‌كان ته‌نیویه‌تی، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:
Samsung Galaxy Note 2
LG G4
Samsung Galaxy S7
Samsung Galaxy S4
Samsung Galaxy Note 4
Samsung Galaxy Note 5
Samsung Galaxy Note 8
Xiaomi Mi 4i
Galaxy A5
ZTE x500
Samsung Galaxy Note 3
Samsung Galaxy Note Edge
Samsung Galaxy Tab S2
Samsung Galaxy Tab 2
Oppo N3
Vivo X6 plus
Nexus 5
Nexus 5X
Asus Zenfone 2
Lenovo S90
Oppo R7 plus
Xiaomi Redmi
Lenovo A850
له‌ به‌شێكی تری ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمپانیاكه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌ كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌ و ڤایرۆسانه‌ له‌ ڕامی مۆبایه‌كان جێگیر ده‌بن و دواتر ده‌چنه‌ نێو هه‌موو پرۆسه‌كان كه‌ له‌ نێو مۆبایل ئه‌نجام ده‌درێن.

سه‌رچاوه‌/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:10:23:14/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌