به‌هۆی خۆپێشاندانی قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆ تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جووڵه له سلێمانی په‌كی كه‌وتوو، ته‌واوی بازاڕه‌كان داخران.
خۆپێشانده‌ران له شه‌قامی مه‌وله‌وییه‌وه به‌ره‌و به‌رده‌ركی سه‌را به‌رێ كه‌وتن، خه‌ڵكی كه‌سبكار و ناو بازاڕ دووكانه‌كانیان داخست و چوونه‌وه ماڵه‌وه. هه‌ر چه‌نده هێزه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌یان ده‌دا، به‌ڵام بێ سوود بوو.
هه‌ركه‌سه و لایه‌ی خۆیه‌وه بڵاوه‌ی لێ كرد
به‌پێی قسه‌ی په‌یامنێری "وشه" تا دره‌نگانی ئێواره خۆپێشاندان به‌رده‌وام بوو، دواتر هه‌ركه‌سه و لایه‌ی خۆیه‌وه بڵاوه‌ی لێ كرد. ماوه‌ی دوو ڕۆژه سلێمانی به ته‌واوی چووه‌ته دۆخێكی خراپ، بازاڕ نییه و مۆڵ و شوێنه گشتییه‌كانیش داخراون.
له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه تێیدا بڕیاریداوه پاڵپشتی دارایی قوتابیان له ڕێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكات، ئێسته تاڕاده‌یه‌ك ئومێدی زۆر هه‌یه سبه‌ی خۆپێشاندان نه‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ترسی لای خه‌ڵكی سلێمانی دروستكردووه، دووباره بوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی رووداوه‌كانی 17ی شوباتی ساڵی 2011 یه كه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵپه‌ی سیاسی و موزایه‌ده‌چی په‌یدا ببن و رێ نه‌ده‌ن داواكاری خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكرێ.
له‌ناو ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆدا، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وێ نوێ هه‌وڵی زۆری‌دا خۆی بنوێنێ، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه به هوتاف و هۆیها ده‌ركرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆیش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووره‌كه باره‌گای حزبی و دامه‌زراوه‌ی حكوومی سووتێنران كه دیارترینیان كتێبخانه‌ی گشتیی پیرمه‌گروونه و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دووپاتی كرده‌وه كه ده‌ستێكی گێره‌شێوێن ئه‌و كاره‌ی كردووه.