وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تی ده‌كاته‌وه كه مووچه‌ی هیچ به‌ركه‌وته‌یه‌كی چه‌كی كیمیایی بڕدرابێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م، عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی خه‌رج ده‌كرێت و هیچ یه‌كێك له‌وانه مووچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه ڕانه‌گیراوه.
پاكسازی له دۆسییه‌كاندا بكرێت
روونیشی كرده‌وه كه لیژنه‌یه‌ك له دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێكهاتووه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دۆسیه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی و دوو لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی بۆ پشكنین و دیاریكردنی ڕێژه‌ی به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاوی پێكهاتوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسای چاكسازی، پاكسازی له دۆسییه‌كاندا بكرێت و كه‌سانی شایسته دیاریبكرێن تا ماف و ئیمتیازیان دیاری بكرێت و به‌رده‌وامی پێبدرێت.
ئه‌وه‌یشی باس كردووه كه ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی وه‌زارت دۆسیه و پشكنینیان پشتڕاست ده‌كرێنه‌وه مووچه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌فته‌ری چاره‌سه‌ریان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه بۆ درووست ده‌كرێت، هه‌ركه‌سێكیش به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمایی نه‌بێت به‌پێی یاسا و ڕێنوێنییه‌كان نابێت ماف و ئیمتیازاتی به‌ركه‌وته‌ی پێبدرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان چاكسازی له‌زۆرێك دۆسییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردبوو.