پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته ناڕوون و ئاڵۆزه‌كانی واشنتن له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌وه له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌سه‌ده و مه‌سه‌ده، پێیان ڕاگه‌یاندوون، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ئاشته‌وایی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د ناكه‌ن و به‌ڵێنی پشتیوانی زیاتر و به‌رده‌وامیدان له هاندانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد له سووریا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش بووه هۆی دواكه‌وتنی سه‌ردانی مه‌سه‌ده بۆ مۆسكۆ و دیداریان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه، كه دوێنێ سێشه‌م هاته ئه‌نجامدان.
له ئه‌نجامی زانینی ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ڵێنه‌كانی به مه‌سه‌ده و هه‌سه‌ده، توركیا جارێكی تر ئاماژه‌یه‌كی بۆ واشنتن ناردووه، كه له حاڵه‌تێكی له‌مجۆره ڕوو له ڕووسیا ده‌كات و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕووسیا هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی داوه كه له ناوچه‌كه بمێنێته‌وه و به مانه‌وه‌یشی ئه‌سته‌مه ڕووسیا و توركیا بتوانن سه‌ركێشییه‌كی له‌وجۆره بكه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، گفتوگۆی نێوان مه‌سه‌ده و ڕووسیا بۆ گه‌یشتن به ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به بنبه‌ست نه‌گه‌یشت، هه‌رچه‌نده سه‌ردانی شاندی مه‌سه‌ده بۆ مۆسكۆ بڕیاربوو چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێسته ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی هاتنه سه‌ر هێڵی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌سه‌ده و مه‌سه‌ده، سه‌ردانه‌كه دواكه‌وت و دواجاریش دوێنێ سێشه‌م له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ و به‌رپرسانی تری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان گفتوگۆی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌سه‌ده و مه‌سه‌ده كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی گفتوگۆكانی نێوان دیمه‌شق و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵات داده‌نێت و مه‌سه‌ده و هه‌سه‌ده داواكارییه كۆنه‌كانیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه، كه پێشتر له‌لایه‌ن ڕووسیا و دیمه‌شقه‌وه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی گفتوگۆكانی پێشوویش، به‌هۆی سووربوونی مه‌سه‌ده له‌سه‌ر ئه‌و داوایانه، گفتوگۆكان هیچ ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌ی "
الاخبار"ی لبنانیان ڕاگه‌یاندووه، كه مه‌سه‌ده به پرۆژه‌یه‌كی نوێ له مۆسكۆ گفتوگۆی كردووه، كه ئه‌ویش بریتییه له هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده وه‌كو خۆیان و مانه‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات و به فیدڕاڵیكردنی سووریا، ئه‌مه‌یش هه‌مان ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێشوویانه و هیچ شتێكی نوێی تێدا نییه، به‌ڵام بۆ ڕازیكردنی ئه‌مه‌ریكا و به ئامانجی شكستهێنان به هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا بۆ نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌وه‌یش كه مه‌سه‌ده ئه‌و په‌یامه به مۆسكۆ نه‌گه‌یه‌نێت، كه داواكارییه‌كانی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به چوونه سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، ئه‌و داوا كۆنه‌یان دووباره كردووه‌ته‌وه، تا له داهاتوو له هه‌ر ئه‌گه‌ر و حاڵه‌تێك بتوانن پێوه‌ندی به مۆسكۆ بكه‌نه‌وه و ڕه‌وشی خۆیان له كاتی نائاساییدا به‌ره‌و باشبوون به‌رنه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی مه‌سه‌ده به‌ر له گه‌یشتنیان بۆ مۆسكۆ زۆر به‌ڵێنی واشنتنیان پێ درابوو، بۆیه ڕێڕه‌وی گفتوگۆكان به ته‌واوی جیاواز و پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی پشتیوانی زیاتری ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتی داوه، هانی ده‌ستكردنه‌وه به دانوستاندنه‌كانی مه‌سه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه‌یش ده‌دات، بۆ یه‌كخستنی نێوماڵی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات، به‌ڵێنی تریشیان ئه‌وه بووه، كه‌له ڕووی دارایی و ئابوورییه‌وه پشتیوانی باشبوونی دۆخی ئابووری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن و سزاكانی قه‌یسه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڵده‌گرن و ئاسانكاری زۆر بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی له ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات ده‌كه‌ن.
مه‌سه‌ده و هه‌سه‌ده ده‌یانه‌وێ له ڕێی به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه مۆسكۆ و دیمه‌شقیش پێیان زانیوه، ئاستی داواكارییه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه به بنبه‌ست بگاته‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ڵێنی زۆریان پێداون كه سه‌رجه‌میان له به‌رژه‌وه‌دی ئه‌وان و مانه‌وه‌یاندایه.
له‌و نێوه‌نده‌یش ئه‌مه‌ریكا جیا له‌و به‌ڵێن و هاوكارییانه داوای زۆرتریی له هه‌سه‌ده كردووه، وه‌كو پچڕاندنی پێوه‌ندی و هاتوچۆی نێوان ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و هێزه‌كانی ئه‌سه‌د، هاندانی مه‌سه‌ده بۆ گفتوگۆی چڕ و ورد له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری سووریا " ئیئتیلافی سووری" و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "هه‌سه‌ده".
شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و داوایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌سته‌مه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده و مه‌سه‌ده‌وه بێنه جێبه‌جێكردن، به تایبه‌ت له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئیئتلافی سووری ئۆپۆزسیۆن و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌ڕێكی پێشووی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درا، به‌ڵام په‌كه‌كه و به‌رپرسانی په‌یه‌ده ڕێگری له سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكان ده‌كه‌ن و هه‌موو جار كێشه و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكای بێ ئومێد كردووه، له به‌رانبه‌ریش دا مه‌سه‌ده و هه‌سه‌ده ته‌نیا كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان ده‌وێ و به ته‌واوی نه خواسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه هی ڕووسیا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌ردوو زلهێزه‌كه تا كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و یارییه‌ی په‌یه‌ده له ڕۆژئاوا ده‌یكات، نه‌وه‌ستن و دواجار بڕیاری چاره‌نووسساز له‌باره‌ی ناوچه‌كه بده‌ن.