د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی ده‌رچووی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كێشه‌ی گونده‌كانی سنووری كه‌ركووكی چاره‌سه‌ر كرد، دوای ئه‌وه‌ی رایان گه‌یاندبوو له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه داوای تاپۆیان لێ ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م، د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی ده‌رچووی پارتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كه‌ركووك، له ئاگادارییه‌كدا بۆ جووتیارانی گوندی چیمه‌ن و ته‌واوی گونده‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك رای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی كرا كه له پاڵ سه‌رژمێری ته‌ناهیی گونده‌كان، له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهی و سه‌ربازییه‌كان داوای تاپۆیان یان موڵكدارێتی زه‌وییه‌كانیان لێ ده‌كرێت و ناچاریان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام ئێسته ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر كرا.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا كه به‌رده‌وام له‌ناو كه‌ركووكییه‌كانه و ئاگاداری ورده‌كاریی كێشه‌كانیانه، له فه‌یسبووكی خۆی باسی له‌وه‌یش كردووه، "له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووك قسه‌م كرد، دواجار فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كان ئاگاداری كردمه‌وه كه بڕیاری داوه بڕگه‌ی تاپۆ و خاوه‌ندارێتی زه‌وی هه‌ڵبگیرێت و بڕیاره‌كه چووه واری جێبه‌جێكردنه‌وه"
دووپاتیشی كرده‌وه كه هیچ جووتیارێك تاپۆ پێشكه‌ش نه‌كات و له جێی خۆیان ده‌مێنن .
ساڵانه سوپای عێراق به‌مه‌به‌ستی لایه‌نی ته‌ناهی، سه‌رژمێری له ته‌واوی گونده‌كانی سنووری كه‌ركووك ده‌كات و له ڕێی ئه‌و فۆڕمه‌وه كه دابه‌شی ده‌خات، چه‌ند خاڵێك ده‌خاته ڕوو، ئه‌مساڵ كه داوای تاپۆ و رێپێدانیان له هاووڵاتییان كردووه، ئه‌وه ترسی لای كورده‌كان دروست كربوو، به‌ڵام وه‌ك د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا گوتی، ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه.