سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه رای ده‌گه‌یه‌نێت، 40 كۆچبه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه ته‌ناهییه‌كان لیبیا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م، ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه 40 كۆچبه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه ته‌ناهییه‌كان لیبیا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێم.
ئه‌و باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و كۆچبه‌رانه دوو مانگ زیاتر له له لیبیا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سبه‌ی سه‌عات دووی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كۆچبه‌رانه ژماره‌یان 40 كه‌سه و سه‌رجه‌میان هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستانن و به هه‌وڵی ده‌زگای لووتكه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه شاری سلێمانی.
پرسی كۆچبه‌ری له هه‌رێمی كوردستان نوێ نییه، به‌ڵام ئێسته ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌وانه رۆیشتوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.