سوودەكانی ڤیتامین كەی

:: PM:06:45:25/11/2021 ‌

رەنگە پرسیاری ئەوە بكرێت كە مرۆڤ بۆچی خۆراك دەخوات؟، وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر زەحمەت نییە كە خۆراك سەرچاوەی وزە و بنیات و مانەوە و گەشە و هەموو زیندەچالاكییەكانی لەشە، هاوكات خۆراك سەرچاوەی تەندروستی مرۆڤیشە، لە رێگەی وەرگرتنی ڤیتامین و كانزا و مادە سوودبەخشەكان بۆ لەش.

ڤیتامین كەی، لەو ڤیتامینانەیە لە چەوری دەتوێتەوە و رۆڵی گەورەی لە مەینی خوێن و سوودگەیاندن بە ئێسك و رێكخستنی ئاستی كالیسیۆم لە خوێندا هەیە، هەروەها بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتینی پرۆسرۆمبین پێویستە، كە لە پرۆسەی مەینی خوێندا پێویستە، سەرچاوەكەی رووەكی یان ئاژەڵییە، لە سوودەكانی:
پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و رێگری لە تووشبوون بە سەكتەی مێشك دەكات
بۆ تەندروستی و بەهێزی و چڕیی ئێسك باشە و مەترسی شكان كەم دەكاتەوە، كەمیشی دەبێتە هۆی پووكاوەیی ئێسك، بۆ یادەوەری و توانای مێشك و توانای قسەكردن باشە، یارمەتی پارێزگاریكردن لە پەستانی خوێن، بەهۆی رێگرتن لە كەلەكەبوونی كانزاكان لە خوێنبەرەكان، دەدات، بەوەیش پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و تووشبوون بە سەكتەی مێشك دەكات.  

سەرچاوەكانی ئەو ڤیتامینە سەوزەی وەك سپێناخ و سڵق و رۆنی رووەكی و میوە و هێلكە و بەرهەمەكانی ئەلبان و مەعدەنووس و فولی سۆیا و ترێ و برۆكلی و قۆخ.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل