گۆڤاری مۆدێرن دیپلۆماسی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووری له عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له‌گه‌ڵ بووژانه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وت له جیهان، گه‌شه‌ی ئابووری له عێراق باشبوونی به‌خۆیه‌وه بینیووه و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مساڵ گه‌شه‌ی ئابووری بگاته 2.6% و له ساڵی 2002 و 2023یش تا ئاستی 6% ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات، به‌ڵام ئه‌مانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخ و ژیانی خه‌ڵك نابێت، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته چاكسازی ڕیشه‌یی و به په‌له ده‌ست پێ نه‌كات، كه بووه‌ته گرێیه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه.
چاودێرانی دۆخی ئابووری عێراق له
بانكی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكدا به ناونیشانی "ڕێیه‌كی خلیسكێنه‌ر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی بووژانه‌وه‌ی ئابووری عێراق" دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خێراتربوونی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه ئابوورییه به ته‌واوی پێوه‌سته به جووڵه‌ی حكوومه‌ت و كاركردنی خێرایی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی، كه پێشتر پێشنیازی بۆ كراوه و وه‌ك ڕاسپارده به حكوومه‌ت دراوه، هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه ده‌سته‌به‌ری زیاتری كۆمپانیاكان و پشتیوانی له پرۆژه‌ی بچووك، به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی پێشتر دایڕشتبوو و به به‌غدای ده‌بوو، ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی داهاتی گشتی ناوخۆ به بڕی 0.9% به‌رز بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی داته‌پینی گه‌شه‌ی ئابووری و كه‌مبوونی داهات به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو كه به ڕێژه‌ی 16% ڕووی له پاشه‌كشه كرد.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت وایكرد كه داهاتی گشتی به ڕێژه‌ی 2.2% ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات، به‌وهۆیه‌وه ڕێژه‌ی یه‌ده‌گ له ماوه‌ی 15 مانگی ڕابردوو له بانكی ناوه‌ندی عێراق به نزیكه‌ی 55 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی زیادی كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئابووری عێراق جیا له‌وه‌ی له ڕووی دارایییه‌وه بووژانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه، به‌ڵام له ڕووی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزاری و كه‌رتی كشتوكاڵه‌وه به ته‌واوی ڕووی له پاشه‌كشه‌یه، به تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی كه‌می بارانبارین له وڵاته‌كه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردووه به به‌راورد به چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی ڕابردوو، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌یش زۆرترین زیانی به كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی گه‌یاندووه، هاوكات به‌هۆی نه‌بوونی ژێرخانی ته‌ندروستی، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی په‌تای كۆرۆنا به عێراق ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و هه‌ره‌س هه‌نگاوی ناوه، له سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌یش كه پێوه‌ستی و پێوه‌ندی تۆكمه و به‌هێزیان به گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه هه‌یه، پێویسته عێراق به ئه‌نجامدانی چاكسازی گه‌شه‌یان پێ بدات و هه‌نگاوی خێرا و به په‌له بگرێته‌به‌ر، تا چاره‌سه‌ری به په‌له بۆ ئه‌و كێشه گه‌وره و مه‌ترسیدارانه بدۆزێته‌وه، چونكه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و به ته‌واوی گه‌لی عێراقی بێ ئومێد و نیگه‌ران كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له دوو ساڵی داهاتوو داهاته نه‌وتییه‌كانی عێراق به به‌رده‌وامی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكه‌ن، كه تا ئێسته نه‌وت سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی وڵاته‌كه‌یه و داهاته نانه‌وتییه‌كانیش ته‌نیا 3%ی كۆی گشتی داهات پێكبهێنن، له ئه‌گه‌ری په‌ككه‌وتنی كانه نه‌وته‌كان و دروستبوونی كێشه له هه‌نارده‌كردن، یان به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی وشكه‌ساڵی له‌سه‌ر وڵات دروستی كردووه، یانیش له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وا جارێكی تر كێشه و مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر كه‌رتی دارایی عێراق دروست ده‌بێته‌وه و كورتهێنان زۆر زیاتر ده‌كات و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و دانه‌وه‌یان دوا ده‌خات، كه ئه‌مانه‌یش ده‌بنه په‌ڵه‌ی ڕه‌ش به‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری عێراقه‌وه.
له ته‌ك هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه باسكران و پێویستیان به بڕیاری به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه و هه‌نگاوی خێرا هه‌یه، ئارامی و ئاسایشی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه‌یش ڕۆڵێكی گه‌وره‌تر له جێگیربوونی ئابووری وڵاته‌كه ده‌گێڕن، به‌ڵام ناكرێ ئه‌وه‌یش نه‌خرێته ڕوو، كه كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی ئاوی سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر زه‌وی و كه‌می باران، نه‌ك هه‌ر پێوه‌ستن به گه‌شه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و دواجاریش ئابوورییه‌وه، به‌ڵكو پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یش هه‌یه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش ئێسته كۆی یه‌ده‌گی ئاو له به‌نداوه‌كانی عێراق به ڕێژه‌ی 20% كه‌می كردووه، به‌وهۆیه‌وه زیانی 4% به‌ر داهاتی گشتی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 6.6 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ساروج كۆمار به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی له بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌وه گوتی، پێویسته عێراق زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاو بكات و به‌ڕێوه‌بردنی زیره‌كانه‌ی كه‌رتی ئاو پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌یی و سه‌ره‌كییه، تا وڵاته‌كه له كاره‌ساتبارترین هه‌ڕه‌شه به پارێزراوی بهێلرێته‌وه، به به‌ڕێوه‌بردنی زیره‌كانی كه‌رتی ئاو و سامانی ئاو ده‌توانرێ گه‌شه‌ی ئابووری به به‌هێزی بهێلرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه نه‌ك هه‌ر ئابووری وڵاته‌كه به‌ره‌و داته‌پین و پاشه‌كشه ده‌باته‌وه، به‌ڵكو كۆچی به كۆمه‌ڵ له ناوچه‌كانی باشووری عێراقیش به تایبه‌تی دروست ده‌بێ و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه.