به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌بێ، بله هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كاندا، له سلێمانی ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله و نزمترین پله‌ش پێنج پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له هه‌ندێ كات و شوێنی جیاواز و هه‌ندێك جار هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، له سلێمانی ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێ له زۆربه‌ی كاته‌كان، هه‌ندێك جار هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 21 پله و نزمترین پله‌ش پێنج پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.