هه‌ولێر.. یادى جه‌لالى مه‌له‌كشا ده‌كرێته‌وه‌

:: PM:07:56:26/11/2021 ‌
له‌ هه‌ولێر به‌ چاودێرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یادى نووسه‌ر و شاعیرى ناودارى كورد "جه‌لال مه‌له‌كشا" به‌رز ڕاده‌گیرێت.

بڕیاره‌ ڕۆژى یه‌كشه‌م 28ى تشرینى دووه‌م، سه‌عات 3:30ى دوا نیوه‌ڕۆ، له‌ ژێر چاودێرى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد لقى هه‌ولێر یادى نووسه‌ر و شاعیرى ناودارى كورد "جه‌لال مه‌له‌كشا" بكرێته‌وه‌.

ئاماده‌بوون له‌ یاده‌كه‌ بۆ هه‌مووانه‌ و پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كانى ته‌ندروستى بۆ خۆپارێزى له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا مه‌رجى به‌شدارى كردنه‌، یاده‌كه‌یش له‌ هۆڵى پێشه‌وا له‌ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

جه‌لالی مه‌له‌كشا شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە، لە ساڵى 1951 لە گوندی مەلەکشای سەر بە شاری سنە هاتووەتە دنیاوە و هه‌ر لە منداڵییەوە هۆگری شیعر و نووسین بووە. جەلال وەك مروڤێکی ئاشتیخواز نەیتوانی ملكه‌چی زوڵم و سته‌مكاری بێت، بۆیه‌ تووشی دەرده‌سەری و ئازاری زیندانی زۆر بووە. سه‌ره‌تای كاره‌ هونه‌رییه‌كه‌ی بة نووسینی شیعر، په‌خشان و چیرۆکی فارسی ده‌ستی پێ كرد، لەبەر هێز و به‌هره‌كه‌ی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی هه‌بێت، بووه‌ ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران). دوای ساڵی 1979 قه‌ڵه‌می نووسینه‌كه‌ی دەگێڕێتەوە بۆ ناو زمانی کوردی و لە کوردیشدا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو. بۆ ماوەی 14 ساڵ وەک نووسەر و رِۆژنامەنووس دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و گرنگی زۆر بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات. شیعرەکانی مه‌له‌كشا، تا ئێستة بۆ سه‌ر زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، سويدی، ضةندانى زمانى تر وەرگێڕدراون. جەلالی مه‌له‌كشا، ڕۆذى شەموو 31ى تشرينى يةكةمى سالَى 2020، له‌ ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.


وشە - محەمەد میران