كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا له پێشانگه تایبه‌تییه‌كانیدا، نوێترین مۆبایلی نمایش كرد، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، یه‌كێكه له مۆبایلانه‌ی كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه و به‌هێزی تێدا به‌كار هێنراوه له‌گه‌ڵ باشترین كامێرا كه 50 مێگاپیكسڵه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی مۆتۆرۆلا ئاشكرا كردووه، كه مۆبایله‌كه له جۆری ''Moto G71''یه و ئێسته له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆتۆرۆلا ئاشكرای كردووه، مۆبایله‌كه‌یان به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه‌تی، ركابه‌ری به‌هێزترینه‌كانی دنیا ده‌كات و ده‌گاته لووتكه.
مۆتۆرۆلا باشترین کامێرای بۆ مۆبایلە تازەکەی داناوە
كۆمپانیاكه تایبه‌تمه‌ندیی مۆبایله‌كه‌ی ئاشكرا كردووه كه ڕامی شه‌ش گێگابایته و به پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆن كار ده‌كات، شاشه‌كه‌ی 6.40 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 1080 به 2400 پیكسڵه، جگه له‌وه‌یش كامێرایه‌كی زۆر ناوازه‌ی بۆ داناوه كه 50 مێگاپێكسڵه، پاترییه‌كه‌یشی 5000 میلی ئه‌مپێره و به ئه‌ندرۆید 11یش كار ده‌كات.
"مۆتۆڕۆلا"، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه، سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940، خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.